.

دوکان .... دەست بەسەر چەند ئۆتۆمبێل و دەمانچەیەکدا گیرا

0 التعليقات

بەهۆى بێزارکردنى هاوڵاتیان و گەشتیارانەوە لە ناوەندى قەزاى دوکان ئەم شەو بەسەرپەرشتی  نقیب پشکۆ ڕەئوف ئەفسەری ئێشگر لە بەشى پۆلیسى دوکان  و نقیب ئاسۆ مەجید لێپرسراوی بنکەی فریاکەوتنی دوکـــان دەست بەسەر سێ (٣ )  ئۆتۆمۆبیل گیراوە.

ئۆتۆمبێلەکان لەجۆرى دۆج و فۆرت کە بەهۆی  دەرکردنی سەوتێکی بەرزیانەوە گەشتیاران و هاوڵاتیانیان بێزار کردوە دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی پۆلیسی دوکــان دەست بەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکاندا گیراوەو هەرسێ  شۆفێرەکانیش بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.

هەر لە چالاکیەکى ترى بەشى پۆلیسى دوکان شەوی ڕابردوو لەکاتی تەقەکردندا سێ دەمانجە دەستیان بەسەرداگیراوەو  پێنج کەسیش بەهۆیەوە بەفەرمانی بەڕێز دادوەر دەست گیرکراون کە ڕاستەو خۆ ئەفسەرو کارمەندانی 104ی سەربە بەشی پۆلیسی دوکان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە.

shalaw ahmad

درێژە»

ئەوەی لەبارەی دڵەوە نەتانزانیوە، زۆر سەیرە بیخوێننەوە !!

0 التعليقات

دڵ، یەكێكە لە گەورەترین بەخششەكانی خودا بۆ مرۆڤ، تا لێی ورد نەبینەوە لە گەورەییەكەی تێ ناگەین.
1. دڵ ئەندامێكی كۆئەندامی سوڕانەو لەچوار ژوور پێكدێت، كێشی (250 – 300) گرامە، جیاوازە بەپێی ڕەگەزو تەمەن.
2. بەرپرسە لە پاڵپێوەنانی خوێنی پڕ لە ئۆكسجین بۆ تەواوی بەشەكانی جەستە، خۆی توانای دروست كردنی كارەبای هەیە بەهۆی هەبوونی خانەی تایبەتمەند.
3. دڵ لە كەسێكی ئاسایی و لەباری ئاسایی نزیكی (75) جار لێدەدات لە یەك دەقیقە، لەگەڵ هەر لێدانێكدا نزیكی (70) مل خوێن پاڵ پێوەدەنێت، كۆی ئەو خوێنەی لە كەسێكی ئاسایی هەیە نزیكی (5) لیترە.
4. كەواتە با بەزمانی ژمارە بدوێین و بزانین هیچ ئامێرێك هەیە هێندەی دڵ خۆڕاگرو بەهێز بێت.
5. لە (1) دەقیقە (75) جار لێدان و (5) لیتر خوێن پاڵ پێوەنان.
6. لە (1) كاتژمێر (4500) لێدان و (315) لیتر خوێن پاڵ پێوەنان.
7. لە (24) كاتژمێر (108) هەزار جار لێدان و (7560) لیتر خوێن پاڵ پێوەدەنێت.
8. لە یەك مانگ (3) ملیۆن و (240) هەزار جار لێدان و (226) هەزارو (800) لیتر خوێن پاڵ پێوەدەنێت.
بۆ ژماردنی وەرزو ساڵ و هەموو تەمەن با بۆ ئێوەی جێ بهێڵم !!
دەزانن، بۆ هەر لێدانێكی دڵ كارەبا پێویستە، گەر كارەباییاتی دڵ تێك بچێت، لێدانی دڵیش ناڕێك دەبێ، ئاخر چ ئامێرێك هەیە بەو جۆرە كاربكات و بە پێویستی بە هیچ نەبێت، مەگەر تەنها لە دەسەڵاتی خوای گەورە بێت كە بە مرۆڤی داوە.
بۆ كاتی وەرزش و چاڵاكی جەستەیی زۆر توند، دڵ توانای هەیە سێ هێندەی كاتی ئاسایی كاربكات.
خوای گەورە كارەبای (24) كاتژمێری بۆ دڵ دابینكردووە بە درێژایی ژیان.
لێرەوە تێ دەگەین، ئێمەی مرۆڤ چەندە بە مەزنی دروست كراوین، بۆیە پێویستە هەمیشە سوپاسگوزاری پەروەرێنمان بین.
د. هێرش قادر دەربەندی


درێژە»

لە دوکان نێتەوە ڕاستەوخۆ ئامارى توشبوانى کۆڕۆنا لە جیهان ببینە

0 التعليقات

لەگەڵ تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى کۆڕۆنا لە جیهاندا ئامارەکان سات بەسات لە بەرزبونەوەدان لە جیهاندا بۆ ئەوەى ئاگادارى گۆڕانگارى توشبوان بیت لە جیهاندا دەتوانیت لە خوارەوە بینەرى ڕیزبەندى وڵاتان و ژمارەى توشبوان ژمارەى گیان لەدەسدان بیت کلیک لەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://www.youtube.com/watch?v=NMre6IAAAiU&feature=emb_title

درێژە»

ناحیەى سورداش یەکەم حاڵەتى کۆرۆنا تۆمارکرا

0 التعليقات

لە ناحیەى سورداشى سەربەقەزاى دوکان یەکەم حاڵەتى توش بوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرا

لە پەرەى تایبەتى خۆى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک قائیمقامیەتى قەزاى دوکان لەسەر زارى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى گشتى شەهید غەریب هەلەدنى توش بوونى هاوڵاتیەکى لە ناحیەى سورداش بە ڤایرۆسى کۆڕۆنا ڕاگەیاند.

بە وتەى دکتۆر محەمەد ھەمەوەندی بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە ئەو هاوڵاتیەى کە توشى ڤایرۆسەکە بوو،ەئەنجامی یەکێک لە پشکنینەکان ڕاگەیەنراوەو دەرکەوتوە پۆزەتیڤ بوەو ئەویش ئافرەتێکی تەمەن ٣٩ ساڵەو دانیشتوی ناحیەی سورداشە .

ناوبراو ڕاشیگەیاند ئەوە یەکەمین حاڵەتە لە سنوری ناحیەی سورداش و تووشبووەکەش باری تەندروستی جێگیرە .

درێژە»

ناوى ئه‌ندرۆید له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟

0 التعليقات


زۆربه‌ى مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانى جیهان له‌سه‌ر سیسته‌مى ته‌كنۆلۆژیی (ئه‌ندرۆید) كار ده‌كه‌ن، نهێنیی ناوه‌كه‌شى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
ماڵپه‌ڕى (برایت ساید)ى ئه‌مریكى ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، پێش ئه‌وه‌ى سیسته‌مى ئه‌ندرۆید له‌لایه‌ن ئه‌ندى ڕوبن، پرۆگرامه‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى بخرێته‌ كاره‌وه‌، به‌ ئه‌ندى ڕوبن ده‌گوترا (ئه‌ندرۆید)، كه‌ به‌ واتاى (ڕۆبۆتێك له‌شێوه‌ى مرۆڤ) دێت.
له‌ ساڵى 2003دا كاتێك ئه‌ندى ڕوبن بڕیار ده‌دات سیسته‌مێكى ته‌كنۆلۆژی بخاته‌ كاره‌وه‌، ناوى ئه‌ندرۆیدى بۆ داده‌نێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشتر به‌خۆى ده‌گوترا ئه‌ندرۆید.
سیسته‌مى ته‌كنۆلۆژیی ئه‌ندرۆید له‌ مانگى 10ى 2003دا له‌لایه‌ن ئه‌ندى ڕوبن دامه‌زرا و خرایه‌ كاره‌وه‌، ئێستاش زۆربه‌ى مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانى جیهان له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ كار ده‌كه‌ن، به‌ناوبانگترینیشیان مۆبایله‌كانى كۆمپانیاى (سامسۆنگ)ى كۆرییه‌.

درێژە»

یەکەم ڤیدیۆی ناو یوتیوب لە (ماڵپەرى دوکان نێت) ببینە

0 التعليقات

رۆژی 23-4-2005، بۆ یەکەمجار ماڵپەڕی یوتیوبدا دەستی بەکار کرد و یەکەم گرتە ڤیدیۆیی تێدا بڵاو کرایەوە.
لە رۆژی  14-2-2005، سێ گەنجی ئەمریکی بە ناوەکانی جاوید کەریم، چاد هێرلی و ستیڤ چین، ماڵپەڕی یوتیوبیان دروست کرد و دواتر لە ساڵی 2006، بە یەک ملیۆن و 650 هەزار دۆلار ماڵپەڕەکەیان فرۆشتە کۆمپانیای گوگڵ.
گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن جاوید کەریم، کە گەنجێکی ئەمریکیی بە رەگەز بەنگلادیشی بوو، لە باخچەیەکی ئاژەڵان تۆمار کرا و لە یوتیوبدا بڵاو کرایەوە.
ئەو گرتە ڤیدیۆییە، کە بە ناونیشانی من لە باخچەی ئاژەڵاندا (Me ar the zoo) بڵاو کرایەوە، تا ئێستا 90 ملیۆن و 547 هەزار و 864 کەس بینیویانە، یەکەم گرتە ڤیدیۆیی بوو لەو ماڵپەڕەدا بڵاو کرایەوە.

درێژە»

چۆنیه‌تی ره‌ش كردنه‌وه‌ی فه‌یسبوك

0 التعليقات


فه‌رموو بۆ ئه‌وانه‌ى كه پێوستيانه...
بۆ ره‌شكردنه‌وه‌ی فیس بووك ئه‌وی ئاره‌زوو ده‌كات كه‌ فه‌یسبوكی نه‌مێنێت ئه‌وا كلیك له‌م لینكه‌ بكات .
تێبينى :  ئه‌بێ فه‌یسبوكه‌كه‌ت نه‌كه‌یته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 15رۆژ ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ كردته‌وه‌ ئه‌وا ره‌ش نابێته‌وه‌
ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌یته‌وه‌ ئه‌وا دواتر به ته‌واوى ئه‌سڕێته‌وه.

درێژە»

وردەکاری بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە كونه‌ماسی و ژمارەی شەهیدو بریندارەکان

0 التعليقات

بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەیرانگای کونەماسی، دو کەس شەهیدبون و هەشت کەسی دیکەش برینداربون، کە یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و هەردو قاچی لەدەستداوە، سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت، هێرشەکە لە رێگەی دو موشەکەوە ئەنجامدراوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت و ئاگادار لە هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر سەیرانگای کونەماسی سەر بە ناحیەی گاپیلۆن بە خەندان-ی راگەیاند، کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی شارباژێڕدا سوڕاونەتەوە، لە دەوروبەری کاژمێر 5:00ی ئێوارەدا سەیرانگای کونەماسی-یان لە رێگەی دو موشەکەوە بۆردومانکرد.


ئاماژەی بەوەشکرد، "پێنج گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە قەندیلەوە هاتونەتە ناوچەکەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێری کردون و سەرەتا هەستیان کردوە کە فڕۆکە چاودێریان دەکات بەهۆی ئەوەی چەند جارێک لێیان نزیکبوەتەوە، دواجار لە نزیک کونەماسی ئۆتۆمبێلەکەیان راگرتوە و چونەتە مارکێتێکەوە، فڕۆکەکەش راستەوخۆ دوکانی مارکێتەکەی بۆردومان کردوە".

لەبارەی زیانە گیانیەکانەوە، ئەو سەرچاوەیە وتی، "دو گەریلای پەکەکە شەهیدبون و سێ گەریلای دیکەش برینداربون، هاوکات خاوەنی مارکێتەکە خۆی و ژنەکەی و دو منداڵی بریندارن تەنانەت ژنەکەی هەردو قاچی لەدەستداوە، گەشتیارێکیش بەهەمان شێوە برینداربوە"، هاوکات كامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیلۆن ئاماری قوربانییەکانی بۆ خەندان پشتڕاستکردەوە.

كامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیلۆن به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی فڕۆکەکانی تورکیا مایەی نیگەرانی ئێمەو هاوڵاتیانی ناوچەکەیە، کە بەهۆیەوە دو شەهید و هەشت برینداری لێکەوتەوە".

هێرشەکەی فڕۆکەکانی تورکیا لەکاتێکدایە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك له‌ سنوری ناحیه‌ی گاپیلۆنی سه‌ر به قه‌زای ماوه‌تی پارێزگای سلێمانی كراوه‌ته‌ ئامانج و قوربانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

درێژە»

مووچه‌ی وه‌زاره‌تێک دابه‌شده‌کرێت

0 التعليقات


وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25-6-2020 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وەزارەتی تەندروستی رۆژی شەممە27-6-2020  مووچەی مانگی شوببات وەردەگرن.
 
وه‌زیری ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت،" ئەگەر پشووش بێت ئێمە نوسراومان بۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەكان كردووە ئاسانكاری بكرێت بۆ دابەشكردن و وەرگرتنی مووچە بەڵام رێكاری تەندروستی بێت و قەرەباڵغی دروست نەكرێت".
 
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌،حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی گۆڕانکاری لە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەركرد، بەپێی بڕیارەكە بەشێوەیەكی گشتی زۆربەی فەرمانبەران 21% مووچەكانیان کەمدەکرێتەوە.


درێژە»

ئاگاداریەک بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و فەرمانگەکانى قەزاى دوکان و ناحیەکان

0 التعليقات

لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیانى ناوەندى قەزاى دوکان و ناحیەکانى سەربەم قەزایە، ماڵپەڕى دوکان نێت ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتى:

لە پێناو بەرژەوەندى گشتى هاوڵاتیان و لە سۆنگەى هەستکردن بە بەرپرسیارێتى ماڵپەرى دوکان نێت ئاگادارى سەرجەم هاوڵاتیانى سنورى قەزاى دوکان و ناحیەکانى (پیرەمەگرون ، سورداش ، خەلەکان، بنگرد، خدران) دەکەینەوە دەتوانن لەکاتى بوونى هەر کێشەو گیروگرفتێکدا ماڵپەڕەکەمان ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەى بەدواداچوونى بۆ بکات و بیگەیەنینە لایەنى پەیوەندیدار.

وەهەروەها ئاگادارى سەرجەم فەرمانگەکان دەکەینەوە لەکاتى بوونى هەر ڕێنمایى و ئاگاداری نامە و هەر چالاکیەکى فەرمانگەکان دەتوانن لە ڕێگەى ماسنجەرەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن بەخۆشحاڵیەوە بۆیان بڵاو دەکەینەوە.



لەگەڵ ڕێزدا.
سەرپەرشتیارانى ماڵپەڕى دوکان نێت. 

درێژە»