دوکان .... دەست بەسەر چەند ئۆتۆمبێل و دەمانچەیەکدا گیرا
بەهۆى بێزارکردنى هاوڵاتیان و گەشتیارانەوە لە ناوەندى قەزاى دوکان ئەم شەو بەسەرپەرشتی نقیب پشکۆ ڕەئوف ئەفسەری ئێشگر لە بەشى پۆلیسى دوکان و نقیب ئاسۆ مەجید لێپرسراوی بنکەی فریاکەوتنی دوکـــان دەست بەسەر سێ (٣ ) ئۆتۆمۆبیل گیراوە.
ئۆتۆمبێلەکان لەجۆرى دۆج و فۆرت کە بەهۆی دەرکردنی سەوتێکی بەرزیانەوە گەشتیاران و هاوڵاتیانیان بێزار کردوە دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی پۆلیسی دوکــان دەست بەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکاندا گیراوەو هەرسێ شۆفێرەکانیش بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.
هەر لە چالاکیەکى ترى بەشى پۆلیسى دوکان شەوی ڕابردوو لەکاتی تەقەکردندا سێ دەمانجە دەستیان بەسەرداگیراوەو پێنج کەسیش بەهۆیەوە بەفەرمانی بەڕێز دادوەر دەست گیرکراون کە ڕاستەو خۆ ئەفسەرو کارمەندانی 104ی سەربە بەشی پۆلیسی دوکان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە.
shalaw ahmad

0 التعليقات: