كچێكى دوكان كارێكى جیاواز دهكات
زۆرن ئەوانەی بەهرەمەندن و کاری خۆبەخشی دەکەن ،لەقەزای دوکانیش کچە خوێندکارێکی پۆلی دوانزە کاری جیاواز بۆ نابینایان دەکات،
شەیدا عوسمان محموود خوێنکاری پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی دوکانە بەدواڕۆژی ڕاگەیاند :
بەخۆشحاڵیەوە توانیم بەشداربم لە کارێکی خێرخوازی بۆ چینێکی گۆمەڵگە ئەوانیش کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت نابیناکانن،
کە ئەم پڕۆژەیە ناوی کتێبخانەی دەنگی هاوکاریە ئێمە هەنێ کەسی خۆبەخش کتێبەکە ئەخوێنینەوە لە ڕێگای مۆبایلەکانمان تۆماری ئەکەین دواتر بۆ سەرپارشتیاری پڕۆژەکەی ئەنێرین ئەویش لە ڕێگەی چەند هاوکارێکیەوە کاری مۆنتاژی بۆ ئەکەن،
وتیشی ، بە کتێبی پەپولە پایزە بەشداربووم پێکهاتووە لە ۲٠ تراک و۲٠٠ لاپەڕە کە ڕۆمانێکە باسی خەمی دایکێک ئەکا کە مناڵەکەی وون کردووە بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە کچێک بەخێو ئەکا کە کچی راستەقینەی نیە ئەویش یەکێکە لە ڕزگاربووانی بومەلەرزەکە و خێزانەکەی لەدەست یاوە ،
لە کۆتایی بەهۆی کچەکەیەوە کوڕەکەی ئەدۆزێتەوە دوای چەندین ناڕەحەتی دەرد و بەڵا چەرخی ڕۆژگار ڕۆڵەکەی شاد ئەکاتەوە بە دایکە بەسەزمان و پیرەکەکەی،
شەیدا عوسمان دانیشتوی دوکانی سەروەیە و یەکەم جارەلە مێژوی دوکان کچێک کاری لەو شێوە ئەنجام دەدات.
ئامادەکردنی : شاڵاو احمد


0 التعليقات: