ئەگەر ئازاری ئەژنۆتان هەیە، ئەم خواردنانە بخۆن
قاچەكان بەشێكی گرنگن لە لەشی مرۆڤدا و ئازاری ئەژنۆ یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی ڕوبەروی خانمان و پیاوان دەبێتەوەو بەووتەی پسپۆرانی بواری تەندروستیش جۆری خۆراكەكان كاریگەری لەسەر ئازاری ئەژنۆكان دروست دەكەن بۆیە پێویستە مرۆڤ ئاگای لەو خۆراكانە بێت كە رۆژانە دەیانخوات.
بەپێی بابەتێكی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، چەند خۆراكێك كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی ئازاری ئەژنۆ هەیە، گرنگترین ئەو خۆراكانەش بریتیین لەمانەی خوارەوە.
1. خواردنی هێلكە بەشێوەیەكی بەردەوام.
2. خواردنی ماسی سێ جار لە هەفتەیەكدا.
3. بەكارهێنانی زەردەچە لە خواردنەكاندا.
4. خواردنی مۆز.
5. خواردنی فاسۆلیا.
6. بە كارهێنانی زەیتی زەیتون لە ژەمە خۆراكەكاندا.
7. خواردنی ئاڤۆكادۆ.
سەرچاوە : سایتی کوردیوو

0 التعليقات: