ئاگاداریه‌كى گرنگ بۆ دانیشتوانى قه‌زاى دوكان
سه‌باره‌ت به دروست كردنى فۆرمى خۆراكى تازه،(سابیر سواره على) لێپرسراوى به‌شى خۆراك له قائیم قامیه‌تى قه‌زاى دوكان له ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕى دوكان نێته‌وه ڕونكردنه‌وه‌یك ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى دانیشتووى ناوه‌ندى قه‌زاى دوكان ده‌كات كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
ئاگادارى سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى دانیشتووى ناوه‌ندى قه‌زاى دوكان ده‌كه‌ینه‌وه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى فۆرمى خۆراكى تازه سه‌ردانى بریكاره‌كانى خۆراك بكه‌ن ئه‌م پێداویستیانه‌ى لاى خواره‌وه‌ش ببه‌ن بۆ بریكاره‌كانى خۆراك:
1- استنساخ (كۆپى)فۆرمى خۆراكى كۆن.
2-استنساخ (كۆپى) هه‌ویه واته(ته‌سكه‌ره) یاخود (كارتى نیشتیمانى)ى سه‌رۆك خێزان.
3- بڕى ته‌نها(1000) هه‌زار دینار.
لێپرسراوى به‌شى خۆراك له قائیم قامیه‌ت ڕونیشیكرده‌وه به‌پێى ڕێنمایه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕێكخستنى پسوله‌ى خۆراكى پاریزگاى سلێمانى نابێت بریكاره‌كانى خۆراك له (1000) هه‌زاردینار زیاتر له هاووڵاتیان وه‌ربگرن، هه‌رهاوڵاتیك له‌و بڕه‌پاره‌ى زیاتر لێوه‌رگیرا ده‌توانێت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕونیكرده‌وه له دواى وه‌رگرتنى ئه‌و پێداویستیانه له هاوڵاتیان له ڕێگه‌ى بریكاره‌كانى خۆراكه‌وه پێداویستیته‌كان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕێكخستنى پسوله‌ى خۆراكى پاریزگاى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى دانانى كاتێك بۆ وه‌رگرتنى فۆرمى خۆراكى تازه‌ى هاوڵاتیان.
داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman

0 التعليقات: