قه‌زاى دوكان ....به‌هۆى ڕوداوێكه‌وه 4 هاووڵاتى ده‌بنه قوربانى
سه‌ر له‌ئیواره‌ى 31/10/2017 له گوندى جوبڵاخى سه‌ر به‌قه‌زاى دوكان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌ست ڕێژى گوڵه له 4 هاوڵاتى ده‌كرێت
له‌و باریه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هیدغه‌ریب هه‌ڵه‌دنى ڕایگه‌یاند"به‌هۆى ڕوداوه‌كه‌وه 2كه‌سیان له‌شوێنى ڕووداوه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و 2 كه‌سى ترشیان به‌بریندارى گه‌یندرانه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یانه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كران و ته‌رمى قوربانیه‌كانیش ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كران"
شایه‌نى باسه ئه‌وكه‌سى ده‌ست ڕێژى گوله‌ى له هاوڵاتیه‌كان كرد له‌شوێنى ڕوداوه‌كه هه‌ڵات به‌ڵام دواى گه‌یشتنى هێزه‌ئه‌منیه‌كان توانرا دواى چه‌ند كاتژمیرێك له ڕووداوه‌كه بكه‌رى ڕوداوه‌کە ده‌ستگیر بكرێت.
به‌ناوى ماڵپه‌ڕى دوكان نێته‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى كه‌س و كارى قوربانیه‌كان ده‌كەین و هیواى زوو چاك بونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، ده‌ست خۆشیش له سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌توانیان به‌زوترین كات بكه‌رى ڕوداوه‌كه ده‌ست گیربكه‌ن.
داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman

0 التعليقات: