ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌كان راده‌گیرێت
دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی هەفتەیەک راده‌گیرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاریداوه لە رۆژی یەکشەممەوە 28-06-2020 دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی هەفتەیەک رابگیرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مرۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان به بڕیارێكدا ده‌سه‌ڵاتی داوە بە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی راگرتنی دەوامی فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان بەپێی پێویست.
دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی هەفتەیەک راده‌گیرێت.

0 التعليقات: