ناوى ئه‌ندرۆید له چییه‌وه هاتووه؟
زۆربه‌ى مۆبایله زیره‌كه‌كانى جیهان له‌سه‌ر سیسته‌مى ته‌كنۆلۆژیی (ئه‌ندرۆید) كار ده‌كه‌ن، نهێنیی ناوه‌كه‌شى بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى (برایت ساید)ى ئه‌مریكى ئاماژه‌ى به‌وه داوه، پێش ئه‌وه‌ى سیسته‌مى ئه‌ندرۆید له‌لایه‌ن ئه‌ندى ڕوبن، پرۆگرامه‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى بخرێته كاره‌وه، به ئه‌ندى ڕوبن ده‌گوترا (ئه‌ندرۆید)، كه به واتاى (ڕۆبۆتێك له‌شێوه‌ى مرۆڤ) دێت.
له ساڵى 2003دا كاتێك ئه‌ندى ڕوبن بڕیار ده‌دات سیسته‌مێكى ته‌كنۆلۆژی بخاته كاره‌وه، ناوى ئه‌ندرۆیدى بۆ داده‌نێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشتر به‌خۆى ده‌گوترا ئه‌ندرۆید.
سیسته‌مى ته‌كنۆلۆژیی ئه‌ندرۆید له مانگى 10ى 2003دا له‌لایه‌ن ئه‌ندى ڕوبن دامه‌زرا و خرایه كاره‌وه، ئێستاش زۆربه‌ى مۆبایله زیره‌كه‌كانى جیهان له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه كار ده‌كه‌ن، به‌ناوبانگترینیشیان مۆبایله‌كانى كۆمپانیاى (سامسۆنگ)ى كۆرییه.

0 التعليقات: