یەکەم ڤیدیۆی ناو یوتیوب لە (ماڵپەرى دوکان نێت) ببینە
رۆژی 23-4-2005، بۆ یەکەمجار ماڵپەڕی یوتیوبدا دەستی بەکار کرد و یەکەم گرتە ڤیدیۆیی تێدا بڵاو کرایەوە.
لە رۆژی 14-2-2005، سێ گەنجی ئەمریکی بە ناوەکانی جاوید کەریم، چاد هێرلی و ستیڤ چین، ماڵپەڕی یوتیوبیان دروست کرد و دواتر لە ساڵی 2006، بە یەک ملیۆن و 650 هەزار دۆلار ماڵپەڕەکەیان فرۆشتە کۆمپانیای گوگڵ.
گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن جاوید کەریم، کە گەنجێکی ئەمریکیی بە رەگەز بەنگلادیشی بوو، لە باخچەیەکی ئاژەڵان تۆمار کرا و لە یوتیوبدا بڵاو کرایەوە.
ئەو گرتە ڤیدیۆییە، کە بە ناونیشانی من لە باخچەی ئاژەڵاندا (Me ar the zoo) بڵاو کرایەوە، تا ئێستا 90 ملیۆن و 547 هەزار و 864 کەس بینیویانە، یەکەم گرتە ڤیدیۆیی بوو لەو ماڵپەڕەدا بڵاو کرایەوە.

0 التعليقات: