.

ئاگاداریەک بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و فەرمانگەکانى قەزاى دوکان و ناحیەکان


لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیانى ناوەندى قەزاى دوکان و ناحیەکانى سەربەم قەزایە، ماڵپەڕى دوکان نێت ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتى:

لە پێناو بەرژەوەندى گشتى هاوڵاتیان و لە سۆنگەى هەستکردن بە بەرپرسیارێتى ماڵپەرى دوکان نێت ئاگادارى سەرجەم هاوڵاتیانى سنورى قەزاى دوکان و ناحیەکانى (پیرەمەگرون ، سورداش ، خەلەکان، بنگرد، خدران) دەکەینەوە دەتوانن لەکاتى بوونى هەر کێشەو گیروگرفتێکدا ماڵپەڕەکەمان ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەى بەدواداچوونى بۆ بکات و بیگەیەنینە لایەنى پەیوەندیدار.

وەهەروەها ئاگادارى سەرجەم فەرمانگەکان دەکەینەوە لەکاتى بوونى هەر ڕێنمایى و ئاگاداری نامە و هەر چالاکیەکى فەرمانگەکان دەتوانن لە ڕێگەى ماسنجەرەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن بەخۆشحاڵیەوە بۆیان بڵاو دەکەینەوە.



لەگەڵ ڕێزدا.
سەرپەرشتیارانى ماڵپەڕى دوکان نێت. 

0 التعليقات: