خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى دوكان خه‌ڵات كران
له‌هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى دوكان ئەمڕۆ یەک شەمە كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى بەئامادەبونی شاهۆ عوسمان قائمقامی قەزای دوکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکان و ژمارەیەک لە پەرپرسانی حیزبی و حکومی کەسایەتی سنورەکە بەهاوکاری شێخ لاهور شێخ جەنگی و بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکان خوێند کارەیەکەمەکانی سنورەکە خەڵات کران.
هاوکات لەوتەیەکی دا قائمقامی دوکان ڕای گەیاند :
سوپاسی بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان و سەرجەم مامۆستایانی سنورەکە دەکات کە بەردەوامن لە سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە سەرەڕای گرفتەکانیان،هەروەها سوپاسی کەس و کاری خوێندکارانی کرد کە بەردەوامن لە هاندانی ڕۆڵەکانیان،
جگە لەوەش شاهۆ عوسمان هێمای بۆ ئەوەش کرد وەک ئیدارەی قەزاکە بەردەوامن لە خزمەت کردنی پڕۆسەی پەروەردە بەهاوکاری هەمولایە.
داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ:barzan osman







0 التعليقات: