.

دوکـــــــان چوار کافتریا داخـــرا



ئەم شەو لە درێژەی کارو چالاکی لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای دوکان چوار کافتریا داخران،

شاهۆ عوسمان قائمقامی قەزای دوکان ڕای گەیاند:

ئەم شەو ۱-۱۰ لە درێژەی کارو چالاکی لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی دوکان چوار کافتریا لە سەنتەری قەزای دوکان داخران ( کافتریای  گوڵی مەرجان و نونا و پێکەوە ژیان و شارەکەم)  کە مۆڵەتیان نەبوە لە ڕابردوشدا لیژنەکانمان ئاگاداریان کردون کە نابێت بێ مۆڵەت کاربکەن،

هەروەها دەست خۆشی لە هەردوو کافتریای قەمچوغەو سەرچەم کرد کە پابەندی ڕێنمایەکان بوون،

هاوکات وتیشی هەر لەوچالاکیەدا ماتۆڕ سکیلی بێ مۆڵەت و چەقۆ دەمانجەی کارەبای دەستیان بەسەر داگیراوە لە لایەن هێزکانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆی دوکانەوە،

قائمقامی دوکان وتیشی بە پێی  ڕێنمایەکان دەبێت کافتریاکان مەرجەکانیان تێدابێت و ڕێگەش نەدەن کاری نەشیاوی تێدا بکرێت و مێرد مناڵی خوارهەژدەساڵ نابێت لەو کافتریاکان دابنیشێت،

لە کۆتایشدا شاهۆ عوسمان دەست خۆشی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەت کرد و سوپاسی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆی دوکانی کرد ، هیواشی خواست گەنجان و لاوانی شارەکە هاوکاریان بن لەو جۆرە کارانە تا قەزای دوکان بەجوانی و ئارامتر بمێنێتەوە.

ڕاگەیاندی قائمقامیەتی قەزای دوکـــان
۱- ۱۰ - ۲۰۱۷

دارشتنةوة:barzan osman













0 التعليقات: