له ڕوداوێكى هاتووچۆدا له سه‌ر رێگاى گشتى ڕانیه – دوكان 5 ئه‌ندامى یه‌ك خێزان بونه قوربانى
له كاتژمێر 4ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگاى گشتى ڕانیه – دوكان له نزیك گوندى بێستانه‌ى سنورى ناحیه‌ى خه‌له‌كان له‌ئه‌نجامى پێكدادانى دوو ئوتومبێل 5 هاوڵاتى یه‌ك خێزان بوونه قوربانى.
له‌وباره‌یه‌وه ملازم كۆسره‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى هاتووچۆى خه‌له‌كان له لێدوانێكیدا ڕاگه‌یاند"ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئوتومبێلدا ڕویداوه له جۆرى تایبه‌ت شۆفرلێت كروز و ئوتومبێلى بارهه‌ڵگر مارسیدس سایلۆ"
هه‌ر له‌باره‌ى ڕوداوه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى هاتووچۆى خه‌له‌كان ڕایگه‌یاند" به‌داخه‌وه به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه 5كه‌س گیانى له‌ده‌ست داوه كه سه‌رنشینى ئوتومبێله تایبه‌ته‌كه‌بوون كه بریتى بوون له دووژن و پیاوێك و دوومنداڵ كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن"
له‌باره‌ى هۆكارى ڕوداوه‌كه‌شه‌وه ناوبراو ڕایگه‌یاند به‌هۆى تیژڕه‌وى و پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنمایه‌كانى هاتووچۆوه ڕویداوه.
شایه‌نى باسه ساڵانه به‌هۆى خراپى و یه‌ك ئاراسته‌ى ڕێگاى گشتى ڕانیه – دوكان چه‌ندین ڕووداوى هاتووچۆى دڵته‌زێنى لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ى : barzan osman

0 التعليقات: