واده‌ی كاراكردنی زانکۆلاین بۆ ده‌رچوانی خولی دووه‌م راگه‌یه‌نرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی واده‌ی كاراكردنی زانکۆلاینی بۆ ده‌رچوانی خولی دووه‌م راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ڕۆژی پێنچ شەممە، (21/9/2017) وێبسایتی زانکۆلاین بەناونیشانی (www.regayzanko.com) بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ واتە تا سەعات (١٢)ی شەوی ڕێکەوتی(28/9/2017) بۆ دەرچوانی خولی دوه‌می ده‌رچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی کارا بکرێت.
هه‌روه‌ها دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکاته‌وه، بۆ بەدەستهێنانی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەتوانن سه‌ردانی په‌روه‌رده‌کان بکه‌ن، یاخود لە کاتی کارابونی (زانکۆلاین) ده‌توانن بەکۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بچنە ناو سیتسمی زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بکەن، پاشانیش لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری، بەشی یاسا، بەشەکانی زیندەوەرزانی و کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانی زانست، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژ و سکوڵەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات لە ڕێگەی (زانکۆلاین) خوێندکاران دەتوانن داواکاریان بۆ پێشکەش بکەن، هەروەک دەرچوانیش سەرپشککراون کە داواکاری بۆ چەند شوێن پێشکەشبکەن.

0 التعليقات: