چەند ڕێنماییەك بۆ خێرا ساردبونی تەبریدی ئۆتۆمبیلەكەت پەیڕوبكە
لەپێناو پاراستنی سستمی فێنككەرەوەی ئۆتۆمبیل بەتایبەت لەوەرزی ھاویندا پێویستە شۆفێر بەردەوام ئاگاداری چەند ڕێنمایەك بێت لە پێناو پاراستنی ئۆتۆمبێلەكەی و لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەتوانن باشترین رێگا بۆ خێرا ساردبونی تەبریدی ئۆتۆمبیلەكەت بزانیت:-
1/ نابێ بەر لەئیشپێكردنی ئۆتۆمبیل و مەكینەكەی و سەقامگیربونی پلەی گەرمییەكەی تەبرید دابگیرسێنیت.
2/ كەتەبریدی ئۆتۆمبیلت داگیرساند مەیخەرە سەر خێرایی زۆر بەڵكو لەكاتی تێپەرینت بەخێرایی 40 كیلۆمەتر بۆ سەعات با لەكەمترین خێرایی بێت دواتر كەئۆتۆمبیلەكە خێراتر بوو ئاستی تەبریدەكە زیاد بكە تا پارێزگاری بكەیت لەكۆمپرێسەری تەبریدەكە.
3/ ھەوڵ بدە ئۆتۆمبیلەكە لەبەر خۆر رانەگریت یان جوان دایپۆشیت لەكاتی گەرمادا، بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمپرێسەرەكە و فلتەری تەبریدەكە.
4/ بۆ بەدەستھێنانی باشترین و زامنی باشترین ئیشكردنی لەھاویندا، دەبێ دڵنیابیتەوە لەباشی فلتەرەكە و دانەخوران و پیس نەبون و كۆنەبوونەوەی تەپوتۆز.
5/ ھەوڵ بدە بەشێوەیەكی رێك پشكنینی رێژەی غاز بكەیت لەنێو سستمی فێنككردنەوەی ئۆتۆمبیلەكەتدا.

0 التعليقات: