زانیاری لەبارەی مەترسیدارترین ماری سەر زەوی بزانە
لەنێو گیاندارە خشۆكەكان مارێك هەیە ناوی (مۆكاسین) ە، كە مارێكی مەترسیدارە لەسەر رووی زەوی، ژەهرەكەی زۆر كاریگەری هەیە بەسەر ئەو كەسەی كە پێیەوە دەدات، بەبێ ئەوەی مرۆڤ هەستی پێبكات، بەڵام لەماوەیەكی كەم و كورتدا مرۆڤ دەكوژێت.
ماری (مۆكاسین) مارێكە هەم وشكانی و هەمیش ئاوییە، مارێكی درێژە، بەڵام رەگەزی نێرەكەی درێژترەو سەری تۆزێك درێژترە.
رەنگەكانی زۆرن و بەربڵاون، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هەموویان دوو ڕەنگینە، بەڵام لەگەڵ بەتەمەن چوونی مارەكان رەنگەكان كاڵ دەبنەوە.
ماری (مۆكاسین) لەچەند ناوچەیەك بوونیان هەیە، بەشێكی زۆریان لە ئەمریكان لەوێش لەهەریەكە لە ویلایەتەكانی (میسۆری و ئۆكلاهۆماو تەكساس و لویزیانا) هەیە.
ئەو مارە مەترسیدارە بەزۆری لەنێو دەریاو رووبارەكاندا ماسی و بۆق راو دەكات، بەڵام ئەگەر هەستی بە برسیەتی كرد جۆرێك لە رووەكیش دەخوات.

0 التعليقات: