ڕێگای دەربەندی ڕانیە دادەخرێت
سپێده _ رانیه _ ئومێد رهسول
ئیدارەی ڕاپەڕین ئـاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکاتەوە، کە لە بەیانی ڕێکەوتی ( ۲٠۱۷/۸/۷ ) ڕێگای دەربەندی ڕانیە دادەخرێت بەهۆی کارکردن تێیدا، وە هاتووچۆ لەڕێگای گڵەزەردەوە دەبێت و هاوڵاتیان و شۆفێران دەتوانن لەم ڕێگایەوە هاتووچۆ بکەن.
ڕێگەی دەربەند قەزای پشدەر دەبەستێتەوە بەشاری ڕانیە و شار و شارۆچکەکانی تری ھەرێمی کوردستانەوە

0 التعليقات: