ناحیه‌ى پیره‌مه‌گروون ..... پڕۆسه‌ى دامه‌زراندن ده‌ستى پێكرد
به‌ڕێز(زمناكۆ ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكى شاره‌وانى پیره‌مه‌گروون مژده‌ى دامه‌زراندنى ژماریه‌ك شوفێرو كرێكار له سنورى شاره‌وانى پیره‌مه‌گروون ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له ئه‌كاونتى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك سه‌رۆكى شاره‌وانى پیره‌مه‌گروون ئاگادارینامه‌یه‌كى بڵاو كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنى ژماریه‌ك هاوولاتى سنورى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گروون بۆ كاركردن له كۆمپانیاى (شكار) كه ئه‌ركى پاكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكى ناحیه‌ى ناوبراوى له ئه‌ستۆیه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى ئاگادارینامه‌كه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ناوبراوه:
بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون، کۆمپانیای شکار کە ئەرکی خاوێن کردنەوەی شارۆچکەی پیرەمەگرونی لە ئەستۆیە هەڵدەسێت بە دامەزراندنی ژمارەیەک شۆفێر‌و و کرێکار.
بۆ ئەو مەبەستە هەرکەس خوازیارە دەتوانێت سبەینێ بەرواری(۲۰۱۷/۸/۲۱) سەردانی شارەوانیمان بکات بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم و بەرواری (۲۰۱۷/۸/۲۷) فۆرمەکان بگەڕێننەوە بەم مەرجانەی خوارەوە:-
۱- دانیشتوی ناحیەی پیرەمەگرون بێت و کارتی زانیاری پێبێت.
۲- تەنها بۆ ڕەگەزی نێرینەیە.
۳- هەمو کەسێک دەتوانێت یەک فۆرم وەربگرێت(کرێکاری)یان(شۆفێری).
٤- لەگەڵ پابەند بوون بە مەرجی ناو فۆرمەکەوە.
٥- فەرمانبەر نەبێت و هیچ موچەیەکی نەبێت.
٦-تەمەنی لە ۱۸ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٥۰ ساڵیش زیاتر نەبێت بۆ پیشەی کرێکاری.
۷-تەمەنی لە ۲٥ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٥۰ ساڵ زیاتر نەبێت بۆ پیشەی شۆفێری.



0 التعليقات: