قه‌زاى دوكان ....خولێكى فۆتۆگرافى ده‌كرێته‌وه
له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك په‌یمانگاى ته‌كنیكى دوكان ئاگادارینامه‌یه‌كى بڵاو كردۆته‌وه كه هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ى خولێكى فۆتۆگرافى بۆ سەرجەم فەرمانبەران و ئارەزومەندان دەکاتەوە، بەناونیشانی (بنچینەکانی فۆتۆگرافی) ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى ئاگادارینامه‌كه‌ى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دوكانه:
پەیمانگای تەکنیکی دوکان ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران و ئارەزومەندان دەکاتەوە، کە خولێکی فۆتۆگرافی بەناونیشانی (بنچینەکانی فۆتۆگرافی) دەکاتەوە بە سەرپەرشتی بەڕێز راهێنەر و مامۆستا (دەریا سعید) پسپۆر لەبواری بەرهەم هێنانی ڤیدیۆ و فیلم، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لەزانکۆی (Wolver Hampton) ولڤەر هامپتن لە وڵاتی بەریتانیا.
خولەکە لەڕۆژانی (یەک شەممە و سێ شەممە)، لەبەرواری (۲۰۱۷/٨/۲۲،۲۰) دەست پێدەکات، خولەکە ئارەزوومەندانەیە و بێ بەرامبەرە، دوو کاتژمێر دەخایەنێت.
شوێن/ بینای راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکان.
کاتژمێر (۱۰)ی سەرلەبەیانی دەست پێدەکات.
داڕشتنه‌وه‌ى:barzan osman

0 التعليقات: