.

لەبارەی ئەراكانەوە ئەمانە بزانە



ئەراكان وڵاتێكی سەربەخۆ بوو بەناوی ئەراكان كە سێ ملیۆن موسڵمان تێیدا ژیانیان بەسەر دەبرد.
رۆژ بەرۆژ ئیسلام لەناویاندا بڵاو دەبوویەوە تاوای لێهات ئیسلام گەیشتە ووڵاتانی دەوروبەی بەناوی بۆرما كەزۆرینەی بوزی بوون. 
بەو هۆیەوە لەساڵی (1784) واتە پێش (233) ساڵ بەر لەئێستا بوزییەكان رقێكی زۆریان لەئەراكان داگرت هێرشیان كردنە سەروو داگیریان كرد ئەوەی پێیان كرا بەو میللەتە كردیان ئینجا ئەراكانیان دایە پاڵ بۆرماو ناوەكەشیان گۆڕی بە (میانمار) ئەراكان بوو بەشێك لەبۆرما ئینجا موسڵمانان لەدوای ئەوەی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بوون بوون بەكەمینەیەكی زۆر كەم چوار ملیۆن موسڵمان لەناو (50) ملیۆن بوزی ئینجا موسڵمانان ژیانی خۆیان لەگوندەكان دەست پێكردوو جەند گوندێكیان بۆ خۆیان دروست كردو كاری بازرگانی و كڕینیان لەگەڵ دەوروبەریان دەكرد هەر بۆخۆیان مزگەوت و بانگخوازیان دابین دەكرد.
وای لێهات ئەو بۆرمیە بوزیانە هێرشیان دەكردە سەر موسڵمانە گوند نشینەكان بۆ ئەوەی لەشوێنەكانی خۆیان دەریان پەڕێنن و لەناویان ببەن.
بوزیەكان هێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێلێكی موسڵمانەكان كە ژمارەیەك لە بانگخوازەكانیان تێدا بوون و هەموویان ئەزبەری قورئانی پیرۆز بوون و ئەوانە بوون كەوا بەسەر گوندەكاندا دەگەڕان بۆ بانگەوازی و فێركردنی ئاینیان و ژیانیان و قورئان فێركردنیان، ئینجا ئەو بانگخوازانەیان بە ناڕەواترین شێوە ئەشكەنجەو ئازارداو شەهیدیان كردن، ئێستاش هێرش و دەربەدەركردنیان بەردەوامە.


سه‌رچاوه‌ : سایتى كوردیوو


0 التعليقات: