دوکان ....... تەقینەوەيەک حەوت کەس دەگەیەنێتە نەحۆشخانە
له كاتى كاركردنیان له پڕۆژه‌ى ئاوى دوكان- سلێمانى ، له قه‌زاى دوكان بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازی کلۆر حەوت کارمەندی پڕۆژەکە بێ هۆش دەبن ودەگەیەنرێنە نەخۆشخانە.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر میران محمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند باری تەندروستی كارمه‌نده‌كان جێگیرە و له لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌وه كارى پێویستیان بۆ كراوه
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ش له باره‌ى هۆكارى ته‌قینى بوتڵى غازه‌كانه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆزانینى هۆكارى ڕوداوه‌كه.
ئاماده‌كردنى: شاڵاو ئه‌حمه‌د

0 التعليقات: