قەزای دوکان.. له 6 مانگدا ۱۲ کەس به رووداوى هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
سپێده _ دوكان _ بارزان عوسمان
بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند: لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا لە سنوری بەڕێوە بەرایەتیەکەمان ۱۸۰۱ سەرپێچی تۆمار کراون .
ڕائید بەرهەم شێرزاد بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای دوکان لە لێدوانێکی رۆژنامهوانیدا ڕاگەیاند:" لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا لە سنوری بەڕێوە بەرایەتیەکەمان ۱۸۰۱ سەرپێچی تۆمار کراون بەم شێوەیە: سەنتەری قەزای دوکان ۱۲٥۰ و پیرەمەگرون ٤٥۹، و خەلەکان ۹۲ سەرپێچی ، سەبارەت بە ڕوداوەکانیش وتی بەداخەوە ٥۷ ڕوداوی هاتوچۆ تۆمار کراوە و کە ۱۲ کەس گیانیان لەدەستداوەو ۸۳ کەسی تریش برینداربوون،کە ڕوداوەکان لە جۆری پێکدادان و شێلان و وەرگەڕان بوون ".
بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان وتیشی،" ڕوداوەکان بەهۆی پابەند نەبون بەڕێنمایەکانی هاتوچۆوە بوون و ئەوانەشی ڕێگای دوکان خەلەکان خراپی ڕێگاو بان هۆکاری سەرەکی بوە، ئێمە ساڵانە چەندین نوسراو ئاڕاستەی سەروی خۆمان دەکەین بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە فراوان کردنی ئەم ڕێگایە، چونکەلۆدی زۆری لەسەرە لە ئێستا توانا ئەم قەرەبالغیەی نیە ".

0 التعليقات: