له باره‌ى گه‌رماوه شۆفێران له مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
له بارەی ئەو شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆ‌ته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی شۆفێران لە مه‌ترسییه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه.
غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: پێویسته شۆفێران له رۆژێكدا سێ جار به‌هێواشی قه‌باغی ته‌نكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و غازه‌ی دروست بووه له ناو تانكییه‌كه بڕوات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌رمادا به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌نزینه ده‌بێت به غاز و به‌یه‌ك گڕگرتن ئۆتۆمبێله‌كه ده‌سوتێت.
غالب محه‌مه‌د وتیشی: ئه‌گه‌ر شۆفێران بۆ رێگه‌ی دوور رۆیشتن، واباشتره تا ده‌گه‌نه شوێنه‌كه سێ یاخود چوار جار قه‌باغی تانكی به‌نزینه‌كانیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تكایه به خێرایی قه‌باغی تانكییه‌كه مه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو هێواش هێواش قه‌باغی تانكییه‌كه بكه‌نه‌وه، چونكه گه‌ر به‌خێرایی بكرێته‌وه ره‌نگه ئه‌و غازه‌ی له‌ناو تانكی به‌نزینه‌كه‌دا دروست بووه به‌یه‌ك جار بێته ده‌ره‌وه و مه‌ترسی دروست بكات، بۆیه واباشتره به‌هێواشی و سه‌ره‌تا یه‌ك دایس بكرێته‌وه تا به هێواشی غازه‌كه ده‌رده‌چێت، ئینجا به ته‌واوه‌تی قه‌باغی تانكییه‌كه بكرێته‌وه.
ناوبراو جەختی لەوەكردەوە واباشتره شۆفێران هه‌وڵ بده‌ن چاره‌كێكی تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان به به‌تاڵی بهێڵنه‌وه له‌كاتی تێكردنی به‌نزیندا، چونكه ئه‌گه‌ر تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه پڕبێت ئه‌وا كاتێك غازه‌كه دروست ده‌بێت له‌ناو تانكی به‌نزینه‌كه‌دا ره‌نگه شوێنی نه‌بێته‌وه و تانكییه‌كه بته‌قێنێت.
له بەشێكی رێنماییه‌كەشدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ میللەت داوای له شۆفێران كرد خۆیان به دووربگرن له‌و به‌نزینخانانه‌ی كه كوالێتی به‌نزینه‌كانیان باش نییه.
دیجیتاڵ میدیاى سپێده

0 التعليقات: