.

قه‌زاى دوكان ..... چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك جێ به‌جێ ده‌كرێت



له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆیان قائیم قامیه‌تى قه‌زاى دوكان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا مژده‌ى جێ به‌جێ كردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ته‌واو نه‌كراوى ناوه‌ندى قه‌زاكه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى ڕاگه‌یندراوه‌كه‌ى قائیم قامیه‌تى قه‌زاى دوكانه‌:

شاهۆ عوسمان کریم لە مینانەی سەردانێکی مەیدانی دا  چوارشەمە ٥-۷ بەیاوەری بەڕێز سەرۆکی شارەوانی دوکان، سەرجەم ئەو پڕۆژانەی بەسەر کردەوە کە ئێستا دەست بەکاربونەتەوە،
قائمقامی دوکان هێمای بۆ ئەوەش کرد دوای وەستانی پڕۆژەکانی دوکان بەهۆی قەیرانی داراییەوە و گەیاندنی ناڕەزای دانیشتوانی دوکان خۆشبەختانە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر سەڕف کردنی پارەی ئەو پڕۆژانە دەربڕیوە، لە ئێستادا کۆمپانیاکان دەست بەکاربونەتەوە،
هاوکات هێمای بۆ پڕۆژەکانیش کردوە کە بریتین لە قیرتاو کردنی شەقامی ناوبازاڕ تا چوار ڕییانی کەلکە سماق و دروست کردنی باخچەیەک لە بەرامبەر بە کومیتەو تەواکردنی باخی گشتی دوکان،
قائمقامی دوکان وتیشی کە چەندین پڕۆژەی تریش بۆ ناو دوکان و دەورو بەری کاری دیزاینیان تەواو بوە گەیەنراوەتە بەڕێز قوباد تاڵەبانی تا لەماوەیەکی تردا بخرێنە بواری جێ بەجێ کردنەوە،
سەبارەت بە درێژەکێشانی ماوەی تەواو نەبونی پڕۆژەکانی ناو دوکان لە ڕڵبردودا قائمقامی دوکان داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان دەکات ڕای دەگەیەنیت بارودۆخی کوردستان هۆکاربوە لەم دۆخە، ئەوان بەردەوام دەبن لە خزمەت کردنی هاوڵاتیان.

 داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman

0 التعليقات: