بزانن له ڕۆژانى جهژنى ڕهمهزان چى ڕویداوه
له پهیجى تایبهتى خۆیان له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك قائیم قامیهتى قهزاى دوكان ئامارى هاتنى گهشتیاران و ڕووداوهكانى چهژنى ڕهمهزانى ڕاگهیاندوه كه ئهمهى خوارهوهیه:
شاهۆ عوسمان کریم قائمقامى قەزاى دوکان : ئاشکراى کرد لەم چەند ڕۆژەى جەژنى ڕەمەزاندا چوار هەزار و پێنج سەد گەشتیار لە کابینەکاندا ماونەتەوە و هاوکات دە هەزار و پێنج سەد گەشتیارى تریش سەردانى پیرۆژەکانى ترى گەشتیاریان کردوە واتە لە کەپرەکان کاتەکانیان بەسەربردوە ,
هەر لەو راگەیاندنەدا هاتوە کە بەداخەوە لە سێ ڕوداوى جیادا حەوت کەس بریندار بون حەوت کەسى تریش کە ئەندامى یەک خێزان بوون بەداخەوە گیانیان لەدەستدا , هەندى کێشەى ترى گەشتیاران هەبون کە تۆمارى یاسایی نەبون هەر هێزەکانى ناو خۆ و ئەفسەرە ماندو نەناسەکان چارەسەریان کردوە,
لەکۆتاى راگەیاندراوەکەشدا قائمقامى دوکان سوپاسى سەرجەم هیزەکانى ناو خۆ و بەرێوەبەرایەتى گەشت و گوزار و شارەوانى دوکان و خاوەنى کەپرو کابینەکانى و هاولاتیانى دوکانى کرد بۆ پێش وازى و میوان دارى کردنى گەشتیاران.
داڕشتنهوهى :barzan osman

0 التعليقات: