.

بزانن به‌شى پۆلیسى دوكان له‌ماوه‌ى 6 مانگدا چى كردووه‌



بەشی پۆلیسی دوکان ئاماری شەش مانگی ڕابردوی بڵاو کردوە کە بەگشتی ٦۳۳ تۆماریان هەبوە،

عەمید سەروەر ساڵح بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دوکان ڕای گەیاند:

لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتمان لە سەرەم بنکەکانمان ٦۳۳ تۆمارمان هەبوە ،وتیشی بەداخەوە ئاماری ڕوداوەکانی هاتوچۆ زیادی کردوە کە ٥۱ هاوڵاتی برینداربون و یانزە هاوڵاتیش گیانیان لەدەست داوە کەسەرجەمیان کوردبوون،

جگەلەوەش سێ حاڵەتی کۆشتن هەبوە، هەروەها ٤٥حاڵەتی شەڕکردن تۆمار کراون ،سەبارەت بەدزی کردن هێمای بۆ ئەوەکرد کە ٦۰ حاڵەت هەبوە،

بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دوکان ئاماژەێ بۆ ئەوەش کرد کە سەرجەم ڕوداوەکان پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، بەبەراورد بەساڵانی ڕابردو حاڵەتی دزی و کوشتن کەم بۆتەوە،

حاڵەتی شەڕکردن ۲۲ حاڵەت تۆمار کراوە و حاڵەتی خنکان حەوت حاڵەت هەبوە بەڵام تەنها سیانیان پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە،

ساڵانە بەهۆی هاتنی گەشتیاران بۆ سنوری دوکان ئامارەکانی پۆلیس گۆڕانکاریان بەسەردادێت،بەڵام لەم ساڵدا هاتنی گەشیاران بۆ سنورەکە کەمترەلەچاو ساڵانی ڕابردو هەربۆیە ڕوداوەکانیش کەمتر بۆتنەوە



ئامادەکردنی : شاڵاو احمد

0 التعليقات: