فنلەندا وێنەی ئایلانی كوردی خستە سەر دراو
حكومەتی فنلەندا وێنەی ئەو منداڵەی خستە سەر دراوی ووڵاتەكەی كە دوو ساڵ لەمەوبەر لەكاتی كۆچكردنیان بۆ ئەوروپا لە ئاوی ئیجەی توركیادا خنكا.
(ئایلانی كوردی) وێنەی ئەو منداڵە بچووكە كوردیە بوو كە بۆ گەیشتن بە ووڵاتێكی ئەوروپی، لەئاوی ئیجەی توركیادا خنكاو بڵاوبوونەوەی وێنەكەشی جیهانی هەژاندو چەندین بڕیار بەهۆی ئەوەوە دەرچوون.
بۆ ئەو مەبەستە حكومەتی فنلەندا وێنەی ئایلانی خستۆتە سەر دراوی پێنج یۆرۆیی و چاپی كردووە.
حكومەتی فنلەندا ڕاشیگەیاندووە، بە مەبەستی ڕاكێشانی سەرنجی جیهان بۆ بابەتی دادپەروەری بڕیاریداوە، وێنەی ئایلان، منداڵە كوردە خنكاوەكەی كەنارەكانی دەریای ئیجە، لەسەر دراوی نەتەوەیی ووڵاتەكەی چاپ بكات.
ئەمەو ئەم بڕیارەی حكومەتی فنلەندا لەكاتێكدا بووە كە ئەو ووڵاتە لە سەدەمین ساڵوەگەڕی سەربەخۆیی دایە.
شایانی ئاماژەیە كە ئایلان، منداڵێكی ئاوارەی كوردی سوریابوو لە كاتی كۆچ كردنی خێزانەكەی بەرەو ئەوروپا لە (2015/6/2) لە كەنارەكانی دەریای ئیجە گیانی لە دەستداو وێنەی تەرمە بێ گیانەكەی لە جیهاندا بڵاوكرایەوە.

0 التعليقات: