.

راپۆرت.. مێژووی رووبەڕووبوونەوەكانی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس



هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەمساڵ ئەنجامدەدەن و براوەی نێوانیشیان دەبێتە گەورەی یانەكانی ئەوروپا.

كاتژمێر (21:45) خولەكی شەممە 3ی حوزەیران كاردیڤی پایتەختی وێڵز ئامێز بۆ هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی جام و خولی ئیسپانیا و یۆڤانتۆسی پاڵەوانی جام و خولی ئیتاڵیا دەكاتەوە و هەردوو یانە لەسەر بەدەستهێنانی خۆشترین و بەهێزترین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی یانەكانی ئەوروپا و تەنانەت جیهانیش بەیەك دەگەن.

پێشتر هەردوو یانەی 18 جار رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە ، ریاڵ مەدرید 8 جار سەركەوتنی تۆماركردووەو یۆڤانتۆسیش بەهەمان شێوە 8 جار سەركەوتنی تۆماركردووەو 2 یاریی نێوانیشیان بەیەكسان بوون كۆتایی هاتووە .

یاریزانانی خانمە پیرەكە توانیویانە 21 جار تۆڕی گۆڵی ركابەرەكەیان بهەژێنن ، لەبەرامبەردا یاریزانانی مێرەنگی 18 جار ئەو كارەیان كردووە .

مێژووی سەرجەم رووبەڕووبوونەوەكانی هەردوو یانە :
1961-1962  چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا:یۆڤانتۆس 1-0 ریاڵ مەدرید
ریاڵ مەدرید 1-0 یۆڤانتۆس
ریاڵ مەدرید 3-1 یۆڤانتۆس (یاریی دووبارە بۆ یەكلاكردنەوەی یانەی سەركەوتوو لە پاریس بەرێوەچوو)

1986 – 1987 قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا:ریاڵ مەدرید 1-0 یۆڤانتۆس
یۆڤانتۆس 1-0 ریاڵ مەدرید (بەلێدانی پەناڵتی یەكلاكەرەوە یۆڤانتۆس براوە بووە)

1995-1996 چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ :ریاڵ مەدرید 1-0 یۆڤانتۆس
یۆڤانتۆس 2-0 ریاڵ مەدرید

1997 – 1998 یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ: ریاڵ مەدرید 1-0 یۆڤانتۆس

2002 – 2003 نیوەی كۆتایی چامپیۆنس لیگ: ریاڵ مەدرید 2-1 یۆڤانتۆس
یۆڤانتۆس 3-1 ریاڵ مەدرید

2005 – 2006 نیوەی كۆتایی چامپیۆنس لیگ :ریاڵ مەدرید 1-0 یۆڤانتۆس
یۆڤانتۆس 2-0 ریاڵ مەدرید (لەكاتی زیادكراودا)

2008 – 2009 قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ:یۆڤانتۆس 2-1 ریاڵ مەدرید
ریاڵ مەدرید 0-2 یۆڤانتۆس

2013 – 2014 قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ:ریاڵ مەدرید 2-1 یۆڤانتۆس
یۆڤانتۆس 2-2 ریاڵ مەدرید

2014 – 2015 نیوەی كۆتایی چامپیۆنس لیگ : یۆڤانتۆس 2-1 ریاڵ مەدرید
ریاڵ مەدرید 1-1 یۆڤانتۆس .

ریاڵ مەدرید 11 جار نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێناوە و یۆڤانتۆسیش دوو جار بووەتە پادشای ئەوروپا.



سةرجاوه:خەندان سپۆرت

0 التعليقات: