ژن و مێردەکان لە رەمەزاندا بۆیان نییە داوای "تەڵاق" بکەن
داوەرێکی فەڵەستینی بڕیارێکی دەرکردووەو رێگریی لە هەموو ژن و مێردێک دەکات لە رەمەزاندا داوای جیابوونەوە لە دادگا بکەن، ئەو بڕیارەش تا کۆتاییهاتنی مانگی رەمەزان کاری پێدەکرێت.
ئەو دادوەرە باس لەوە دەکات کە پیاوەکان لە مانگی رەمەزاندا خواردن و خواردنەوەو جگەرە کێشانیان لێ قەدەغەیەو بەو هۆیەوە کێشەو دەمەقاڵێکانیان لەگەڵ ژنەکانیان زیاتر دەبێت و بەو هۆیەوە بڕیاری خێرا دەدەن.
ئەو دادوەرەی فەلەستین ناوی مەحمود هەباشەو باس لەوە دەکات کە پیاوەکان بەهۆی نەکێشانی جگەرەو رێگرییکردن بۆ خواردن کێشەکان قوڵتر دەکەنەوەو بڕیاری خێرا دەدەن بەبێ ئەوەی لێی بکۆڵنەوە.

ناوبراو باسی لەوەشکردووە لە مانگی رەمەزاندا تەماشای هیچ کام لەو کەیسانە ناکەن و هیچ بڕیارێکیش لەسەر جیابوونەوەی هاوسەرەکان دەرناکەن، تا کۆتاییهاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
لە بەشێکی تری قسەکانیشیدا باسی لەوە کردووە ئەزموونی رەمەزانی ساڵی رابردوو فێری کردوون داوای جیابوونەوەی ژن و مێردەکان رەتبکەنەوە.
خەندان- سامان محەمەد

0 التعليقات: