.

هۆكار و چارەسەرەكانی سەرئێشە لەكاتی بەڕۆژوو بوندا



بەشێك لەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن ، لەماوەی بەڕۆژووبوندا بەدەست كێشەی سەرئێشەوە دەناڵێنن ،كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێكی جیاواز ، لەگەڵ ئەوەشدا چەند ڕێگایەك  هەیە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە :

هۆكارەكانی سەرئێشەی پێش بەربانگ كردنەوە:
كەمبونەوەی ڕێژەی شەكری گلوكۆز لەخوێندا و كەمبونەوەی ڕێژەی ئاو لەجەستەدا هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی مێشك بڕی پێویست ئۆكسجین و شەكری بۆنەچێت كە بەشێوەیەكی سروشتی پێویستی پێیەتی ،ئەم جۆرەی سەرئێشە لەڕۆژەكانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا كەسی ڕۆژووگر هەستی پێدەكات .

هۆكارەكانی سەئێشەی دوای بەربانگ كردنەوە:
زۆرێك لە ڕۆژووگران دوای بەربانگ كردنەوە توشی ئازاری سەر دەبن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا بڕێكی زۆر خۆراك دەخۆن و گەدە توانای هەرسكردنی ئەو بڕە زۆرەی لەخۆراك نیە ،بۆ ئەوەش بڕێكی زۆر لەخوێن لەلایەن جەستەوە ڕەوانەی گەدە دەكرێت و بڕی ئەو خوێنەی جەستە بۆ مێشك دەینێرێت لەبڕی پێویست كەمتر دەبێتەوە ،لەبەر ئەوە كاتێك بەربانگ دەكەنەوە هەست بەئازاری سەر دەكەن هاوكات تێكچونی كاتەكانی خەوتن و گۆڕان لەژەمەكانی نانخواردن و كەمبونەوەی خواردنەوەی چاو قاوە.

بۆ ئەوەش دەتوانن بەم هەنگاوانە چارەسەری ئەم دوو جۆرەی سەرئێشە بكەن:

1-پێویستە گرنگی بدرێت بە بڕ و جۆری ئەو خۆراكانەی دەخورێن لەدوای بەربانگ كردنەوە ، ژەمی پارشێو گرنگی پێبدرێت و لەبیر نەكرێت .

2-هەوڵبدەن كاتژمێری بایلۆجی جەستەتان ڕێكبخەن بەوەی  بڕی پێویست بخەون .

3-كاتێك بەربانگ دەكەنەوە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە .

4-دوور بكەوەرەوە لە هەموو ئەو بابەتانەی كە توشی نائارامی دەرونیت دەكات .

5-لە ڕۆژەكانی سەرەتای ئەم مانگەدا خۆراكی زۆر شیرین مەخۆن بۆ ئەوەی گۆڕانێكی كتوپڕ لەڕێژەی خوێنتاندا ڕونەدات و كێشەی تەندروستیتان بۆ دروست نەكات .

6-دوور بكەونەوە لەبەركەوتنی ڕاستەوخۆی تیشكی خۆر كاتێك بەڕۆژوون.

7-ئەو خۆراكانە بخۆن كە ڤیتامین بی 12 ی تێدایە ،چونكە ئەمە بەیەكێك لەچارەسەرەكانی سەرئێشە دادەنرێت .



 سةرجاوة :وێستگە نیوز 

0 التعليقات: