بەكارهێنانی مۆبایل، گەشەی مێشك و قسەكردنی منداڵ دوادەخات
بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی ئامێرە ئەلكیترۆنیەكان بەتایبەت دانیشتن بەدیار شاشەی تەلەفزیۆنەكان و بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكان توانای گەشەسەندنی مێكی مناڵ و قسەكردنیان دوادەخات.
بە گوێرەی توێژینەوەیەك كە لە نەخۆشخانەیەكی بەناوانگی كەنەدی ئەنجام دراوە و گۆڤاری موجەر هۆی پزیشكی بڵاویكردۆتەوە و تیایدا ئەوە سەلمێنراوە لە ئەگەری بەسەر بردنی 300 خولەك لەلایەن مناڵێكەوە لەگەڵ ئامێرێكی پێشكەوتوو، ڕیژەی قسەكردن و گوازرشتكردنی لە 50% دوا دەكەوێت.
توێژنەوەكە لەسەر 900 منداڵ ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 6 مانگ بۆ دوو ساڵ بووە.
توێژنەوەكە ئاماژەی بەوشەكردووە تەنانەت ئەو منداڵانەی تەمەنیان زیاتریشە كاریگەری خراپیان لەسەرە بەهۆی هۆگریان بۆ ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان.
سەرچاوە : سایتی کوردیوو

0 التعليقات: