بەتەمەنترین ئافرەتی جیهان لە كوردستان دەژیەت
بەتەمەنترین ئافرەتی جیهان لەتەمەنی (131) ساڵەو لە كوردستانی خۆرهەڵات ژیان بەسەر دەبات و ئێستاش لەژیاندا ماوە.
ئەم ئافرەتە بەتەمەنە ناوی نەنێ (مەستوورە تۆماری) یەو خاوەنی (30) منداڵ بووە، بەڵام (23) منداڵی پێشی خۆی كۆچی دواییان كردووەو ئێستاش حەوت منداڵی ماونەتەوە.
نەنێ مەستوورە تۆماری دەڵێت، خواردنی كوردی و ژیانی گوند هۆكاری تەمەن درێژی ئەون.
وەك لە هەڵسوكەتیشیدا دەركەوتووە نەنێ مەستوورە زۆر بەگوڕەو هیوای زۆری بە ژیانی چەندین ساڵی دیكەش هەیە.
شایانی باسە گوندی شەریف كەندی سەر بە شاری بیجارە لە كوردستانی خۆرهەڵات.
سەرچاوە : سایتی کوردیوو

0 التعليقات: