.

دوكان ...... هاوڵاتیان ئاگاداربن غرامه‌ ده‌كرێن




بەفیڕۆدانی ئاوی ماڵان قائمقامی دوکانی ناچار کرد بڕیارێک دەربکات بۆ غرامەکردنی هاوڵاتیان.

قائیم قامی قه‌زاى دوكان له‌ ئه‌كاونتى فه‌رمى قائیم قامیه‌تى قه‌زاكه‌  له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ده‌رباره‌ى بەفیڕۆدانی ئاوی ماڵان ئاگاداریه‌كى بۆ خه‌ڵكى قه‌زاكه‌ بڵاو كردته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

دوای سەردانمان بە بەردەوامی بۆ ناو بازاڕ و کۆڵانەکانی دوکان بەداخەوە تێبینیمان کرد کە بەشێک لە هاوڵاتیان بەلوعەی مالەکانیان ناگرنەوە و بەردەوام ئاو دەڕژێنە سەرشەقامەکان ،بۆیە ئەمڕۆ ۳۰ئایار فەرمانگەی ئاوی دوکانم ڕاسپارد کە دەست بکەن بەغرامەکردنی ئەو هاوڵاتیانەی ئاو بەفیڕۆ دەدەن،
قائمقامی دوکان وتیشی داواکارین لە هاوڵاتیانی دوکان پابەند بن بە ڕێنمایەکانەوە بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە دیار دەیەکی ناشیرینە،

بەفیڕۆدانی ئاوی ماڵان لە دوکان بۆتە دیاردە بە تایبەتی لەو گەڕەکانەی نزیک بازاڕن.


داڕشتنه‌وه‌ى : barzan osman

0 التعليقات: