.

حكومه‌ت بڕیارێكی گرنگی بۆ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ده‌ركرد



ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیەكی وەزارەتی پەروەردەی پەسەندكرد كە رێگە بە منداڵان دەدات لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە بچنە قوتابخانە و لەتەمەنی سێ ساڵییەوە منداڵ بخرێتە باخچه‌ی ساوایانه‌وه‌.
لەدوای ئەوەی وەزارەتی پەورەدەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیەكی دایە ئەنجومەنی وەزیران كەلەمەودا منداڵ لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە بخرێتە قوتابخانەوە و لە تەمەنی سێ ساڵیەوە بخرێتە رەوزەوە، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەكەی وەزارەتی پەروەدەی پەسەند كرد، بەڵام تا ئێستا كاتی جێبەجێكردن و بودجەی پێویست بۆ پرۆژەكە دیاری نەكراوە.

جێگای ئاماژە بۆكردنە لە رابردوودا لە هەرێمی كوردستان منداڵ لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەخرایە قوتابخانە و لە تەمەنی پێنج ساڵیشدا دەخرایە رەوزەوه‌.


داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman

0 التعليقات: