مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ناتوانن مۆڵه‌تى بێ مووچه نوێبكه‌نه‌وه
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم ڕایده‌گه‌ینێت كه بۆ مامۆستایان دواى وه‌رگرتنى دووساڵ و بۆ فه‌رمانبه‌ران دواى وه‌رگرتنى پێنج ساڵ مۆڵه‌تى بى مووچه ناتوانن مۆڵه‌ته‌كه‌یان تازه بكه‌نه‌وه.
سامان سیوه‌یلى ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به دوا ڕۆژى ڕاگه‌یاندووه " مامۆستایان بۆیان هه‌یه بۆ ماوه‌ى دووساڵ مۆڵه‌تى بێ مووچه بكه‌ن و فه‌رمانبه‌رانیش بۆ ماوه‌ى یپَنج ساڵ ده‌توانن هه‌مان مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك دووساڵ مۆڵه‌تى بێ مووچه‌و فه‌رمانبه‌رێك پێنج ساڵ هه‌مان مۆڵه‌تى وه‌رگرتبێت، بۆیان نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌ته بێ مووچه‌كه‌یان تازه‌بكه‌نه‌وه.
وه‌ته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه " ئه‌و بڕیاره ماناى ئه‌وه‌یه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له هه‌موو ژیانى فه‌رمانبه‌رى خۆى ته‌نیا یپَنج ساڵ مۆله‌تى بێ مووچه بكات و مامۆستایه‌كیش له ژیانى مامۆستایه‌تیدا ته‌نیا دووساڵ مۆڵه‌تى بێ مووچه بكات.
داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman

0 التعليقات: