بۆ ئەوەی لەرەمەزان بۆنی دەمت نەبێت، ئەم ڕێگەیانە بگرە بە
لەگەڵ دەستپێكردن بۆ بەڕۆژوبوون لەم مانگی پیرۆزی رەمەزانەدا، رەنگە كەسانێك هەبن بەهۆی درێژی كاتەكانی بەڕۆژووبوون، تووشی گرفتی بۆن ناخۆشی دەمیان ببن.
بۆ چارەی ئەو بۆن ناخۆشییەی دەم چەند ڕێگەیەك بگرنە بەر، كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
1. ئاو لەدەم وەركردن دوای پارشێو كردن : وشكی دەم و كەمی تەڕی یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی بۆنی ناو دەم.
2. پاككردنەوەی دەم بەگشتی : شوشتنی ددان بە فڵچەو مەعجون یەكێكە لە ڕێگە سەركەوتووەكان بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم، هەروەها پاككردنەوەی ددان گرنگی خۆی هەیە، چونكە ددانەكان سەرچاوەیەكی سەرەكین بۆ كۆبوونەوەی بەكتریا كە دەبنە هۆكاری دروستبونی بۆنی دەم و باشترە ئەو جۆرە فڵچانە بەكار بهێندرێ ددانەكانی بەشی دواوە بە باشی پاك بكاتەوە.
3. دووركەوتنەوە لە هەندێ خۆراك : دوور كەوتنەوە لە خۆراكەكانی وەك پیازو سیر لە خۆراكی پارشێو و باشتروایە ئەو میوانە بخورێت كە دەوڵەمەندن بە ئاو.
4. خواردنی مۆز : توێژینەوە نوێیەكان ئەوەیان دەرخستووە كە خواردنی مۆز دەتپارێزێت لە كێشەی بۆنی دەم هەتا پێنج كاتژمێر دوای خواردنی، هەربۆیە باشتر وایە لە خۆراكی پارشێوت مۆز بوونی هەبێ.
سەرچاوە : سایتی کوردیوو

0 التعليقات: