وهزارهتى دارایى مژدهیهك دهداته فهرمانبهران
بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی داراییو ئابوری هەرێمی كوردستان، فەرمانبەرانی گرێبەست دەبن بەهەمیشەیی.
ئاوێنە: وەزارەتی داراییو ئابوری حكومەتی هەرێم رێنماییەكی نوێ سەبارەت بەفەرمانبەرانی گرێبەست لەفەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی رێنمایی ژمارە (14)ی وەزارەتی داراییو ئابوری هەرێم بڕیار دراوە بەراگرتنی بڕیاری ژمارە (4)ی حكومەتی هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابوری رێنماییەكەی ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكانی بە وەزارەت كردوەو تیایدا بڕیار دراوە بەراگرتنی بڕیاری ژمارە (4)كە پێشتر لەلایەن حكومەتی هەرێم دەرچوبو.
بەپێی ئەو رێنماییە تازەیەی كە بەرواری (18/5/2017) بڵاوكراوەتەوە حكومەت فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێتو بەو پێیەش فەرمانبەرانی گرێبەست دەبن بەهەمیشەیی.
لەرێنماییەكەدا بە دو خاڵ بڕیار لەسەر راگرتنی رێنمایی ژمارە (4) كراوەو تیایدا هاتوە “
1ـ بڕیار درا بەراگرتنی كاركردن بەبڕگە (4)ی رێنمایی سەرەوەمان كە تایبەتە بەراگرتنی دانان و دامەزراندن لەبری موچەخۆر (نشر و فسل).
2ـ ئەم رێنماییە لە (13/5/2017)ەوە كاری پێدەكرێت و لەرۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە بۆ ئاگاداریتان و كارپێكردنی.




0 التعليقات: