وه‌زاره‌تى دارایى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڕیاریدا

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى له‌باره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌ركرد كه مۆڵه‌تى بێ مووچه‌یان پێدراوه و به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و مۆڵه‌ته هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له نوسراوێكى فه‌ڕمیدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "میلله‌ت" كه‌وتووه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى مۆڵه‌ى بێ مووچه‌یان پێدراوه به‌پێى رێنماییه‌كان، ده‌كرێت له‌سه‌ر داواكارى خۆیان ئه‌م مۆڵه‌ته بپچڕێنن به‌ر له ته‌واوبوونى ماوه‌كه‌ى، ئه‌مه‌ش به ره‌چاوكردنى پێویستى فه‌رمانگه‌كه‌ى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌م پچڕاندنه ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیرى په‌یوه‌ندیدار یان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ده‌بێت.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه؛

0 التعليقات: