دوكان ..... كاركردن له پڕۆژهیهكى گرنگى قهزاكه دهستپێدهكاتهوه
دواى ئهوهى بههۆى قهیرانى داراییهوه كاركردن له پڕۆژهى دووسایدی رانیە دوكان ڕاوهستا وابڕیاره كاركردن له پڕۆژهى ناوبراو دهست پێبكاتهوه لهو بارهیهوه محەمەد رەسوڵ موراد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە كه كاركردن له پڕۆژهى دووسایدی رانیە دوكان دهست پێدهكاتهوه كه ئهمهى خوارهوه دهقى بڵاوكراوهكهى ئهندامهكهى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانیه:
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر بەگەڕخستنەوەی پرۆژەی رێگای دووسایدی نێوان رانیە– دوكان نیشانداوەو كاركردن لەپڕۆژەكەدا دەستپێدەكاتەوە.
بۆ جاری سێیەم لە ٢٦/٣/٢٠١٧ لەسەر بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی جوتسایدی رانیە- دوكان بەدەنگ هاتینەوە، كۆمەڵێك داتا و زانیاریم لەسەر ژماری رووداوەكانی هاتوچۆ و قوربانیەكانی ئەم رێگایە كۆكردەوەو بەواژۆی نیوەی ئەندامانی ئەنجومەن دام بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا.
دەشڵێت، دوای ئەوە ئەنجومەنی پارێزگا ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیان كرد، لە ٩/٥/٢٠١٧ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكە نیشانداوە.
داڕشتنهوهى : barzan osman

0 التعليقات: