دوكان .... قائیم قامى دوكان پهیامێك ئاڕاستهى هاوڵاتیان دهكات
قائیم قامى قهزاى دوكان له ڕێگهى ئهكاوتنى قائیم قامیهتى قهزاكه له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك له بارهى مانگى ڕهمهزانهوه پهیامێك ئاڕاستهى هاوولاتیانى قهزاكه دهكات كه ئهمهى خوارهوه دهقهكهیهتى:
شاهۆ عوسمان قائمقامی قەزای دوکان لە پەیامێکی تا یبەتدا بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبابی لە سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان و سنوری ئیدارەی قەزاکەی دەکات و داواکاریشە لە خوای گەورە ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خوشی و ئاشتی و تەبای بۆ هەموو لایەک،
سەبارەت بەپلانی تایبە بۆ ئەم مانگە لە پەیامەکەی هاتووکە:
سەبارەت بەپلانی تایبە بۆ ئەم مانگە لە پەیامەکەی هاتووکە:
داواکارە لە سەرجەم فرۆشیارانی سنوری قەزاکە لەمانگەدا هاوکاری کڕیارەکان بکەن و،نرخ بەرز نەکەنەوە چونکە هەرکەسێک پابەند نەبێت بە لێژنەکانی ناو بازاڕەوە سزادەدرێت،
هاوکات هێمای بۆ ئەوەش کردوە لە ناحیەکان و سەنتەری قەزای دوکان لێژنەی ئەمنی پێکهاتووە چونکە بەهۆی ڕۆژ و گرتن و بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە ڕەنگە زیاتر هاوڵاتیان بەشەوان ڕوبکەن بازاڕەکان بۆیە دەبێت سیستەمی ناوبازاڕ ڕێک بخەینەوە بەهاوکاری هەموو لایەک،
داواکاریش بوو لە مامۆستایانی ئاینی وەک هەمیشە هاوکاربن لە گەیاندنی پەیامەکانیان و مزگەوتەکان پاک ڕابگرن چونکە قەرەباڵغی بەخۆیانەوە دەبین ، ڕێگەش نەدەن جگە لە خوا پەرستی بۆ هیچ کارێکی سیاسی و ڕێکخراوەی مزگەوتەکان بە کاربێن،
قائمقامی دوکان داواکاریش بوو لەو کەسانەی کە توانای مادیان باشە لەم مانگەدا هاوکاری خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەو کەم دەرامەتەکان بکە،
لەکۆتایشدا ئەوە هاتوە کە دەبێت بەهەموو شێوەک ڕێز لەمانگی ڕەمەزان بگیریت لە ناو بازاڕ و شوێنەگشتیەکان و گرنگی بە پاک و خاوێنێی تەندروستی بدرێت،
۲٥-٥- ۲۰۱۷
۲٥-٥- ۲۰۱۷
داڕشتنهوهى :barzan osman

0 التعليقات: