.

هەر ئێستا هەموو پۆلی ١٢ ەیەک ئەم بڕیارو زانیاریە گرنگانە بخوێنێتەوە



قوتابیانی پۆلی ١٢  پێویستە ئاگاداربن کە ئەم زانیاریانەی خوارەوە تایبەتە بە ئەوان و بەباشی بیخوێننەوەو لێی تێبگەن چوونکە ئەم بڕیارانە ئەمساڵ دەرچوون و هیچ ساڵێکی تر وانەبوە.
فەرموون لەگەڵ هەموو بڕیارو زانیاریەکان:
١- ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی ئارەزومەندانەیە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ ، لقی زانستی ئەگەر هاتوو پێشکەشکردنی ئەنجام بدەن بۆ بەشەکانی(پزیشکی ، ئەندازیاری، زانستەکان) .تێبینی مەرجە خوێندکار تاقیکردنەوەی هەردوو وانەکە ئەنجام بدات و لەو ٢ وانە دەربچێت لە تاقیکردنەوەی وزاری و بەلایەنی کەمەوە دەبێت ٥٠ بهێنێت.
تێبینی/لەهەندێ سایت و پەیج بەدرۆ ئەم بڕیارە بڵآوکراوەتەوەو واباسکراوە کە نمرەی ٧٠ ی دەوێت ، ئەو هەواڵە ئەسڵ و ئەساسی نیەو فەرموونکلیک بکە بۆ بینینی فەرمانە وزاریەکە
٢- ئەمساڵ ٣ نمرە بەخشین نەماوە بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢
٣- ئەمساڵ قوتابیان بە دوو قۆناغ وەردەگیرێن لەزانۆو پەیمانگاکان بەپێی سیستمی زانکۆلاین، بەجۆرێ دەرچوانی خولی یەکەم بەجیا فۆرمی زانکۆلاین پردەکەنەوەو ٥٥٪ ی کورسی وەرگیرانیان بۆ دابینکراوەو دەرچوانی خولی دوەمیش بە خیا فۆرم پڕدەکەنەوەو ٤٥٪ی کورسی وەرگرتنیان بۆ دابینکراوە.
٤- ئەمساڵ دوای خولی یەکەم قوتابیان بە سیستمی ڕاستەوخۆییش وەردەگیرێن کە سیستمێکە لەسەر حەزی خوێندکار بنەماکەی دانراوە.
٥- ئەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ ئارەزومەندانەیەو ئەگەر قوتابی بە ئەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ تێکرای نمرەی پۆلی ١٢ ی بەرزبوەوە ئەوا نمرەکەی بۆ ئەژماردەکرێت و بەپێچەوانەشەوە سیستمەکە خۆی ئەژماری ناکات.
٦- ئەو قوتابیانەی ساڵی رابردوو فۆرمی زانکۆلاینیان پڕکردۆتەوەو ناویان لە هیچ زانکۆیەکی حکومی و ئەهلی نەهاتۆتەوە ئەوا ئەتوانن ئەمساڵ لەگەڵ دەرچوانی خولی یەکەم فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.(تێبینی/قوتابی تەنها ٢ جار مافی هەیە فۆرمی زانکۆلاین پڕبکاتەوەو بۆ سێیەم جار بێبەش دەکرێ)
٧ – بۆ بینینی ناوی هەموو بەشەکانی زانکۆو پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان ئێرە کلیک بکە
٨- کلیک بکە ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیەو وەڵام نەدرابێتەوە ئەوا لێرە وەلام دراوەتەوە کلیکی ئێرە بکە
٩- بۆ داگرتنی هەموو کتێبەکانی پۆلی ١٢ و ٩ ئێرە کلیک بکە





لة سايتى زانكؤلاين وةركيراوة.

0 التعليقات: