ناحیه‌ى پیره‌مه‌گروون ... ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌ل و په‌لدا گیرا
له به‌روارى 2017/5/23 لیژنەی چاودێری تەندروستی ناحیەی پیرەمەگروون له ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان له ناحیه‌ى ناوبراو ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ل و په‌ل و خۆراكى به‌سه‌رچوودا ده‌گرن.
لیژنەی چاودێری تەندروستی ناحیەی پیرەمەگروون بەهاوکاری ئاسایش و پۆلیس و تەندروستی و ڤێتەرنەری و بەرگری شارستانی هەموو هەفتە جارێک بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئه‌نجامى گه‌رانى ئه‌م هه‌فته‌یاندا دەست گیرا بەسەر کۆمەڵێک مەوادی پاکەرەوە و خۆراکی بەسەرچو.
لیژنه‌ى ناوبراو داواكاره له هاوولاتیانى خۆشه‌ویستى شارۆچكه‌ى پیره‌مەگروون له پێناو سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى هاوڵاتیانى شارۆچكه كه له كاتى بینینى هه‌ر خۆراك و كه‌ل و په‌لێكى به‌سه‌رچوودا لیژنه‌ى ناوبراو ئاگادار بكه‌نه‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman





0 التعليقات: