ئۆتۆمبێلێک كه‌وته ناو دەربەندی ڕانیە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئۆتۆمبێلێكى له جۆرى نیسان پیكاب، كه‌وته ناو ده‌ربه‌ندى ڕانیه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 8ى شەوی ڕابردوو دوو پێشمەرگە بۆ میوە خواردن چوونەتە نزيك دەربەندی ڕانیە، شۆفێرەکەی نەیزانیوە کە ھاندبرێکی ئۆتۆمبێلەکەی کار ناکات، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له جۆرى نیسان پیكاب بوو، دوای ڕاگرتن و دابەزینی لە ئۆتۆمبێلەکەی، یەکسەر ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتووە و کەوتووتە ناو دەربەندى ڕانیه، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە تەنیا ئۆتۆمبێلەکە زیانی بەرکەوتووە".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ده‌ستخۆشى له تیمى غه‌واسى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی ڕاپه‌ڕین كراوه، كه توانیوانه ئۆتۆمبێله‌كه له‌نێو ده‌ربه‌ندى ڕانیه ده‌ربهێنن.
هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین داوا له شۆفێران ده‌كات: "زوو زوو پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەیان بکەن بۆ دڵنیایی و سەلامەتیی خۆیان".

0 التعليقات: