چ کاتێک لە کەسێکی تووشبووەوە تووشی کۆرۆنا دەبیت؟
سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگریی لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا كۆمهڵێك هۆكاری تایبهت به چۆنییهتی گواستنهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كهسێكهوه بۆ كهسێكی تر بڵاودهكاتهوه.
سهنتهرهكه ئاشكرای كردووه، بۆ تووشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستی بە وەرگرتنی 1000 تەنۆلکەی ڤایرۆسەکە هەیە.
ئاماژه بهوهشدهكات، هەناسەدان نزیکهی 20 تەنۆلکەی ڤایرۆس لەماوەی خولەکێکدا، قسەکردن 200 تەنۆلکەی ڤایرۆسی لەماوەی خولەکێکدا ، کۆکە 200 ملیۆن تەنۆلکەی ڤایرۆسی ( بەشێکی دەتوانێت لەهەوادا لە ژینگەیەکی داخراودا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بمێنێتەوە !)، ههروهها پژمین 2000 ملیۆن تەنۆلکەی ڤایرۆس دهگوازنهوه.
دهقی نووسینێكی د.بێستوون حسێن پزیشکی گشتی تایبهت به هۆكارهكانی گواستنهوه ڤایرۆسهكه:
چ کاتێک لە کەسێکی تووشبووەوە تووشی کۆرۆنا دەبیت؟
بۆ تووشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستی بە وەرگرتنی ۱٠٠٠ تەنۆلکەی ڤایرۆسەکە هەیە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکی تووشبوو بۆ دەوروبەرە بەمشێوەیەیە:
۱ هەناسەدان : نزیکی ۲٠ تەنۆلکەی ڤایرۆس لەماوەی خولەکێکدا .
۲ـ قسەکردن : ۲٠٠ تەنۆلکەی ڤایرۆسی لەماوەی خولەکێکدا .
۳ـ کۆکە : ۲٠٠ ملیۆن تەنۆلکەی ڤایرۆسی ( بەشێکی دەتوانێت لەهەوادا لە ژینگەیەکی داخراودا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بمێنێتەوە !)
٤ـ پژمین : ۲٠٠٠ ملیۆن تەنۆلکەی ڤایرۆس
هاوکێشەی تووشبوون بەم شێوەیە : بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە X کات
سیناریۆکان :
* ئەگەر لەگەڵ کەسێک بیت (دووری نێوانتان ٦ پێ بێت ) = مەترسی کەم
* قسەکردن ڕوو بەڕوو لەگەڵ کەسێک (بەماسکەوە ) کەمتر لە ٤ خولەک = مەترسی کەم
* کەسێک بەلاتدا تێپەڕێت بە پیادە ،پاسکیل ،ڕاکردن = مەترسی کەم
* شوێنێکی کراوە و هەواگۆڕکێی باش بێت (لەگەڵ خۆپارێزی بە دوورکەوتنەوە و هشتنەوەی مەودا لە نێوانتان و ماسک و دەسکێش) = مەترسی کەم
* چوون بۆ سوپەرمەرکێت و بەقاڵ = مەترسی مامناوەند ( دەتوانرێت کەمبکرێتەوە بۆ مەترسی کەم بە کەمکردنەوەی کاتی مانەوەت و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان)
* شوێنی داخراو ( مەترسی بەرز)
* چێشتخانەکان = مەترسی بەرز ( دەکرێت کەمبکرێتەوە بۆ مەترسی مامناوەند بە دانیشتن لەدەرەوە و شوێنی کراوە و پاراستنی مەودای پێویست لەنێوان یەکتر و زۆر دەستنەبرن بۆ کورسی و مێزەکان)
* قوتابخانە /شوێنی ئیشی قەڕەباڵغ : مەترسیی زۆر بەرز تەنانەت بە پاراستنی مەودا لە نێوانیان.
* ئاهەنگ و بۆنەکان: مەترسی زۆر بەرز
بۆیە تکایە بۆ پاراستنی گیانی خۆتان و ئازیزانتان لە پەتای کۆرۆنا پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن بە مانەوەتان لە ماڵەکانتان تاوەکو دەتوانن یاخود پاراستنی مەودا لە نێوانتان و بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش.
د.بێستوون حسێن
پزیشکی گشتی
ڕینماییەکان لەلایەن سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگریی لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دیاریکراون

0 التعليقات: