ئاگاداریةك له پەیمانگاى دوكان
ئاگاداری خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ خۆیان تۆمارکردوە لە پەیمانگاکەمان بۆ مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن :
1. لە خوارەوە لیستی ناوی خویندکارانی گشت بەشە زانستیەکان بڵاو دەکەینەوە کە فۆڕمیان پڕ کردۆتەوە .
2. هەر خوێندکارێک لەبەرامبەر ناوەکەیدا نوسراوە (چەسپێنراو) واتە ئەو خوێندکارە لەو بەشەدا وەرگیراوە و هیچ گرفتی نیە جارێ هیچ مامەڵەیەکی بۆ ناکرێت تا فەرمانی وەزاری بۆ دەردەچێت (تکایە با چاوەڕێ بکات تا لەم پەیجەوە ئاگاداری بڵاو دەکەینەوە بۆ پەیوەندی کردن بە پەیمانگاوە ) .
3. هەر خوێندکارێک لە چەند بەشێک فۆرمی پڕکردۆتەوە و لەبەرامبەر ناوەکەیدا نوسراوە (لیستی سەرەتایی ) ئەوا دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی یەکێک لەو بەشانەی بۆی نوسراوە لیستی سەرەتایی خۆی لەو بەشەدا جێگیر بکات کە مەبەستێتی ئەویش بەم مەرجانە :
• پێویستە خوێندکار باش بیر لەبەشەکەی بکاتەوە و ئەوکات بڕیار بدات چونکە کە بەشێکی چەسپاند دواتر گۆڕانکاری تیادا ناکرێت.
• ماوەی چەسپاندن تەنها (10) دە ڕۆژە و دوای ئەو ماوەیە مافی دەفەوتێت .
4. ئەو خوێندکارانەی لەبەرامبەر ناوەکانیاندا نوسراوە (لە چاوەڕوانیدایە ) پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن :
• هەرخوێندکارێکی (لیستی سەرەتایی) کە لە چەند بەشێکدا ناوی هاتۆتەوە کاتێ چەسپاندن دەکات لەیەکێک لەبەشەکان ئەوە لەو بەشانەی تردا چانسی وەرگرتن دەدات بە ئەو خوێندکارانەی (لە چاوەڕوانیدان)
• ڕۆژانە سەردانی ماڵپەری زانکۆلاین بکەن بۆ گۆڕینی باری وەرگیرانەکەی بۆ (لیستی سەرەتایی) دواتر بێت ئەویش چەسپاندن بکات .
• چەسپاندنی ئەو خوێندکارانەی لە چاوەروانیەوە دەبن بە لیستی سەرەتایی هەر لەو ماوەیەدایە کە لەسەروە ئاماژەی پێ کراوە واتە (10) ڕۆژ ەکە.
تێبینی : ستافێکی تایبەت لە ڕۆژی دووشەممە 23-10-2017 لە بینای ڕاگرایەتی پەیمانگا لە هۆبەی کتێبخانە لە پێشوازی خوێندکاراندا دەبن .
www.dukan-ti.com/rastewxo/Bank.pdf
www.dukan-ti.com/rastewxo/KargeryKar.pdf
www.dukan-ti.com/rastewxo/Nawt.pdf
www.dukan-ti.com/rastewxo/Zhmeryary.pdf
www.dukan-ti.com/rastewxo/bazargary.pdf

0 التعليقات: