دوكان .... پڕۆژه‌یه‌كى گرنگى قه‌زاكه ڕاده‌وه‌ستێت
به‌پێى نوسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى سلێمانى/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گرێبه‌سته گشتیه‌كان ،كه به ژماره 200 /8985 له به‌روارى 2/10 /2017 ده‌رچووه‌و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گرێبه‌سته گشتیه‌كان كراوه .
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى سلێمانى به هۆى پابه‌ند نه‌بوونى كۆمپانیاى (شكار) وه به‌و گرێبه‌ستى كه واژۆیان كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكى زۆنى (3)ى سلێمانى كه بریتیه له قه‌زاى دوكان و چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانى پیره‌مه‌گروون و ته‌كیه‌و بازیان ،شاره‌وانى ناوبراو داواده‌كات كه گرێبه‌ستى ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه چونكه پابه‌ندى ناوه‌ڕۆكى گرێبه‌سته‌كه نه‌بوون.
شایه‌نى باسه ئه‌گه‌ر بێت و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى وگه‌شت و گوزار ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وا كۆ كردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك له‌قه‌زاى دوكان توشى گرفت ده‌بێت چونكه له ئێستادا ئه‌و پرۆسه‌یه به‌سستى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
داڕشتنه‌وه‌ى: barzan osman
ئه‌مه‌ى خواره‌وه وێنه‌ى نوسراوه‌كه‌یه:


0 التعليقات: