كۆتا واده‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری مووچە دیاریكرا
وته‌بێژی پڕۆژه‌ی بایۆمه‌تری مووچه‌ی له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتا واده‌ی ناو تۆماركردن له سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه دیاریكراوه‌و دوای ئه‌و واده‌یه هیچ ناوێك تۆمار ناكرێت.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی پرۆژه‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه له هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 15ی حوزه‌یرانی به دواواده‌ی ناو تۆماركردن له سیسته‌می بایۆمه‌تری دیاریكردوه‌و له دوای ئه‌و واده‌یه‌ش هیچ ناوێك تۆمارناكرێت.
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن به هاوكاری نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێگای گونجاو بۆ ناوتۆماركردنیان ده‌گیرێته‌به‌ر".
جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا ملیۆنێك و 184 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ناویان تۆماركردووه، له‌كاتێكدا پێشتر مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س بوو.
سةرجاوة:وێستگه نیوز

0 التعليقات: