هه‌زاران ھاووڵاتی لە ھەرێمی کوردستاندا دادەمەزرێندرێن
بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌لی كاركردن بۆ 6000 هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێم له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئه‌ڵمانیه‌وه ده‌ره‌خسێندرێت .
له‌مباره‌یه‌وه بێستوون ژاڵەیی بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان به‌كوردیوی ڕاگەیاندكه ڕێکخراوی( GIZ ) ی ئەڵمانی، بڕیاری داوە بە دامەزراندنی شەش ھەزار ھاووڵاتی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستانبە مەبەستی ئەوەی ھاوولاتیانی ھەرێمی کوردستان کۆچ نەکەن بۆ دەرەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: لەو ڕێژەیه‌ی كه‌دیاریكراوه نزیکەی پێنج سه‌د كه‌س بەر گەرمیان دەکەوێت.
بێستوون ژاڵەیی وتیشی:"ئەم کارەی رێكخراوی ناوبراو بە مەبەستی ھاوکاریکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمە و لە بوارەکانی (پەروەردە و سەوزاییی و ئاو و ئاوەڕۆ و چەندین لایەنی تر ئەو ھاووڵاتییانە دادەمەزرێنرێن.
له‌باره‌ی موچه‌ی ئه‌وهاوڵاتیانه‌شه‌وه رایگه‌یاندوه کە مووچەکەیان بە شێوەی ڕۆژانە ده‌بێت و بڕەکەشی بۆ ھەر ڕۆژێک لەنێوان 25 ھەزار دینار تا 40ھەزار دیناره ، دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستە و بۆ ماوەی ساڵێک و لەماوەیەکی تر شێوازی دامەزراندنەکە ئاشکرا دەکرێت.
سةرجاوة: سايتى كورديوو

0 التعليقات: