بۆچی کەسایەتییە سیاسییەکان دەستکێش لەدەست دەکەن؟
بێگومان زۆرێک لە ئێمە تێبینی ئەوەمان کردووە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان زۆربەی کاتەکان دەستکێش لەدەستدەکەن، ڕەنگە زۆرێک وابیربکەنەوە کە ئەمە تەنها بۆ شیکپۆشی بێت، بەڵام شارەزایانی بواری ئایتی و جیهانی تەکنۆلۆژیا زۆر وردتر لەوە دەکۆڵنەوە.
هاککەرێکی بەناوبانگ ئەوەی باسکرد زۆر بە ئاسانی بە بەکارهێنانی کامێرایەکی فۆتۆگرافی دەتوانرێت هێڵەکانی پەنجەی کەسە بەناوبانگەکان وەربگیرێت، هەربۆیە سیاسیەکان دەستکێش بەکاردەهێنن، بۆ ئەوەی پەنجەمۆرەکانیان وەرنەگیرێت.
هاککەرێکی کۆمپانیای سی سی سی ئەوەی بۆ میدیاکانی جیهان ئاشکرا کردووە کە بە بەکارهێنانی کامێرایەک و پرۆگرامێکی کۆمپیوتەر، توانیویەتی کۆپیەکی پەنجەمۆری سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانی لە کۆنگرەیەکدا وەربگرێت.
جان کریسلەر ئەو هاککەرەیە توانیویەتی فینگەر پرێنتی وەزیری بەرگری ئەڵمانیای دەستبکەوێت لەڕێگەی بەکارهێنانی کامێرایەکی ئاسایی فۆتۆگرافی "Ursula von der Leyen ".
ئەو هاککەرە بە ستارباگ ناسراوە لە کۆنگرەیەکی بۆ ئەندامانی سی سی سی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە دەیەوێت وەک گەورەترین هاککەری ئەوروپا بناسرێت.
جان کریسلەر ئەوەی ئاشکرا کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە چەند گۆشەیەکی جیاوازەوە وێنەیەکی زۆر ڕوونی پەنجە گەورەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیای دەستکەوتووە.
ناوبراو ئەوەی بۆ میدیاکانی جیهان ئاشکراکرد کە بە دڵنیایەوە دوابەدوای ئەم هەواڵە، سیاسییەکان و کەسە ناودارەکان لەکاتی کۆنگرەکانیاندا دەستکێش لەدەست دەکەن.
سیستمی فینگەر پرێنت وەک سیستمێکی پارێزگاریکردن لە داتاکانی بەکارهێنەر بەکاردێت لە بەرهەمەکانی هەردوو کۆمپانیای گەورەی جیهان سامسۆنگ و ئەپڵ، بەڵام پسپۆڕانی ئەو بوارە ئەوەیان ئاشکراکرد کە هەرگیز جێگەی متمانە نین.
سیستمی بایۆمێتری کە پشت دەبەستێت بە زانیارییە نەگۆڕەکانی وەک ناسینەوەی ڕووخسار و پەنجەمۆر بەو جۆرە لاواز نین، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە ئەمانیش لە هێرشی هاککەرەکان پارێزراونین.
سهرچاوه : خەندان


0 التعليقات: