پەروەردە هۆشداری دەداتە قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12 ئامادەیی
لەبارەی چۆنیەتیی ھەڵبژاردنی وەڵام لەسەر پەڕەی سۆما، بۆ قوتابییانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە هۆشداری دەداتە قوتابیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی2017، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ قوتابییانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە دەکات، پێویستە قوتابییان ئاگاداری چۆنیەتیی سڕینەوەی بازنەی وەڵامەکان بن.
وەزارەتی پەروەردە دوو خاڵی خستۆتەڕوو، کە پێویستە قوتابیان ئاگاداری بن:
11 - دڵنیا بنەوە لە وەڵامەکە، ئینجا بازنەی وەڵامە دروستەکە ڕەش بکەنەوە.
22 - کوژێنەرەوە (مساحە)ی باش بەکار بھێنن، تا بازنەکان لەکاتی ھەر ھەڵەیەک بە جوانی پاک ببنەوە و دەزگای خوێنەرەوە باش بیانخوێنێتەوە و نمرەتان بەفیڕۆ نەڕوات.

0 التعليقات: